تره‌مپ بۆ ئه‌ردۆغان: ئاژاوه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست چاره‌سه‌ر ده‌كه‌م
ترەمپ و ئەردۆغان
وێستگه نیوزـ
سه‌رۆكی ئه‌مریكا به‌نیازه په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیی له‌گه‌ڵ هاوتا توركییه‌كه‌ی ئه‌نجام بدات و رایگه‌یاند كه به‌نیازه به ئه‌ردۆغان بڵێت:"ئه‌و ئاژاوه‌یه چاره‌سه‌ر ده‌كات كه له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا هه‌یه".
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر ناوه‌ڕۆكی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا بڵاوكردووه‌ته‌وه.
تره‌مپ رایگه‌یاندوه: "به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری ئه‌و ئاژاوه‌یه‌ی له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا هەیە، به‌یانی ئه‌مرۆ (به‌كاتی ئه‌مریكا) په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ سه‌ركۆمار ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ئه‌نجامده‌ده‌م."
تره‌مپ نوسیویه‌تی: "ئه‌و كاره چاره‌سه‌ر ده‌كه‌م، به‌ڵام له‌ده‌ستدانی گیان و دۆلاره‌كان (شه‌ش تریلیۆن - مەبەست تێچووی شەڕەکانی رۆژهەڵاتی ناوڕاستە) هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه هه‌ڵه‌بوو".
ر.ع
PM:05:37:24/11/2017
ئه‌م بابه‌ته 5914
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت