بافڵ تاڵه‌بانی: پەیوەندی نێوان پارتی و یەکێتیی هەندێکجار باشە و هەندێکجار زۆر خراپین
بافڵ تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان
وێستگهنیوزـ
بافڵ تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان حزبه‌كه‌ی و پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند، "هەندێکجار باشە و هەندێکجار زۆر خراپین".
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ 8ى ئایاري 2024، په‌یمانگاى نیولاین له واشنتنى پایته‌ختى ئه‌مریكا گفتوگۆیه‌كى تایبه‌ت بۆ سه‌رۆكى یهكێتيى نیشتمانيى كوردستان رێكخرا به‌مه‌به‌ستى قسه‌كردن له‌سه‌ر هه‌ڵوێستى حزبه‌كه له‌سه‌ر هاوكێشه ناوخۆیی و هه‌رێمییه‌كان.
له سه‌ره‌تاى گفتوگۆكه‌دا سه‌رۆكى یه‌كێتى باسى له دۆخى ناوخۆیی حزبه‌كه‌ى كرد و وتى: "یه‌كێتى ئێستا یه‌كگرتوو و یه‌ك بڕیاره، ئه‌مه‌ش یارمه‌تیمان ده‌دات له هه‌ڵبژاردنى داهاتوودا كورسى زیاتر به‌ده‌ستبهێنین".
له‌باره‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى حزبه‌كه‌ى و پارتى، بافڵ تاڵه‌بانى وتى: "پارتى و یه‌كێتى دوو حزبى جیان، پێكهاته و بیركردنه‌وه‌شیان جیاوازه، ئێمه و پارتى ئه‌گه‌ر له یه‌كترى بچین بۆچى هه‌بین؟! په‌یوه‌ندییه‌كانیشمان هه‌ندێك جار خراپه و هه‌ندێك جار باشه، ئه‌مه له ئه‌مریكاش وایه، حزبه‌كان هه‌ندێكجار په‌یوه‌ندیان باشه و هه‌ندێكجار خراپ".
"پەیوەندییەکانمان نایاب نیە بەڵام خراپیش نییە ئەوەش بە هۆی فشاری هەندێ لە وڵاتانەوە دروست دەبێت"، بافڵ تاڵه‌بانی وای وت.
PM:05:47:08/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 1144
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت