رۆژنامه‌ی تلیگراف: خانەوادەی شازادەی جێنشینی بەریتانیا لە دۆزەخدا دەژین


وێستگه‌نیوزـ

ئامایا ئاریتا، دیزاینەری جلوبەرگ، زانیاریی نوێ لەبارەی ژیانی تایبەتی شازادە ویلیام شازادەی جێنشینی بەریتانیا و کەیت میدڵتن، شازادەی وێڵز ئاشکرا دەکات، دوای تووشبوونی کەیت بە شێرپەنجە.


بەپێی رۆژنامەی تلیگراف، ئاریتا کە چەندین جار ستایلیستی پۆشاک و دەرکەوتنەکانی سێ منداڵەکەی شازادەی جێنشینی بەریتانیا، شازادە جۆرجی 10 ساڵ، و شازادە شارلۆتی نۆ ساڵ، و شازادە لویسی شەش ساڵ بووە، لە بارەی ئەم خێزانەوە رایگەیاندووە، "ئەوان لە دۆزەخدا دەژین، و ئاواتەخوازم وەک رابردوویان لێ بێتەوە".

لە درێژەی قسەکانیدا وتی: "دیزاینکردنی پۆشاک بۆ سێ شازادە بچووکەکەی خێزانی شاهانەی بەریتانیا شانازییەکی گەورەیە".

ده‌شڵێت: "یەکەمجاریش لە رێگەی وێنەیەکی گۆڤاری هێلۆوەوە زانیم، کە شازادە جۆرج کوڕی شازادە ویلیام، پۆشاکێکی لەبەردایە کەلە دیزاینی مەنە".

ئەمەش لەکاتێکدا، کەیت میدڵتن شازادەی وێڵز، لە 22ی ئازاری ئەمساڵدا دوای دوو مانگ لە دیارنەمانی لە رێگەی پارچە ڤیدیۆیەکەوە رایگەیاند، کە تووشی نەخۆشیی شێرپەنجە بووە و لە ئێستاشدا لە قۆناغە سەرەتاییەکانی چارەسەریایەتی و چارەسەری کیمیاوی وەردەگرێت.

ئەم راگەیاندنەش لەدوای چەند هەفتەیەک دێت لە سەرهەڵدانی قسەو باس، سەبارەت بە شوێن و تەندروستی شازادەی وڵێز، دوای ئەوەی لەمانگی یەکدا گواسرایەوە بۆ نەخۆشخانە تا نەشتەرگەری گەدە ئەنجام بدات، و وردەکاری ئەم نەشتەرگەرییەش تا ئێستا ئاشکرا نەکراوە.

نزیکەی دوو مانگیش بەرلەم رووداوە، کۆشکی باکینگهام رایگەیاند، کە باوکی شازادە ویلیام شا چارڵزی سێهەم، تووشی شێرپەنجە بووە و لە ئێستاشدا گەڕاوەتەوە سەر چالاکییە ئاساییەکانی خۆی. 


PM:01:08:06/05/2024


ئه‌م بابه‌ته 916 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت