به وتارێك سه‌باره‌ت به كۆریای باكور، تره‌مپ كۆتایی به سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ كۆریای باشور ده‌هێنێت
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا
وێستگه نیوزـ
بڕیاره ئه‌مڕۆ چوارشەممە سه‌رۆكی ئه‌مریكا بە وتارێکی گرنگ سەبارەت بە کۆریای باکور کۆتایی بە سەردانەکەی لە کۆریای باشوور بهێنێت و چاوەڕواندەکرێت فشار بخاتە سەر سەرۆکی چین تافشارەکانی سەر پیۆنگ یانگ زیاتر بکات.
وتارەکەی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا لەبەردەم پەرلەمانی کۆریای باشوردا دەبێت، ئه‌مه‌ش دوای هه‌ڕه‌شه‌كانی تره‌مپ دێت بۆ بەکارهێنانی تەواوی توانا سەربازییەکانی ئەمریکا دژی کۆریای باکور ئەگەر ناچار بن، بەڵام ئاماژەی بە چارەسەرە ئاشتییەکانیش دا بۆ ئەنجامدانی رێکكەوتنێک بۆ کۆتایی هێنان بە بەرنامە ئه‌تۆمییه‌كه‌ی کۆریای باکور.
دۆناڵد تره‌مپ چارەسەرێکی ڕوونی نەداوە بەدەستەوە سەبارەت بە گەورەترین کێشەی ئاسایشی جیهان کە روبەڕوی بۆتەوە، لێدوانەکانی ئێستاشی زیاتر نزیکی دەکاتەوە لە کۆریای باکور و گرژییەکانی نێوان واشنتن و پیۆنگ یانگیش کەمبوونەتەوە، ئەمەش بەتەواوی پێچه‌وانه‌ی لێدوانەکانی رابردویەتی کە ده‌یوت کۆریای باکور وێران دەکات ئەگەر هەڕەشە لە ئەمریکا بکات.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه بەرپرسانی باڵای ئەمریکا ئاشكراشیان كرد سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌یان دوای کۆریای باشور سەردانی چین دەکات و هەوڵدەدات باوەڕ بە سەرۆکی چین بهێنێت فشاری زیاتر بخاتە سەر کۆریای باکور.
پێشتریش تره‌مپ لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەیدا لە سیئۆل وتی چین و روسیا لەنێو ئەو وڵاتانەن کە هاوكارییان زۆر گرنگ دەبێت لە وەستاندنی بەرنامە موشەکی و ئه‌تۆمییه‌كه‌ی کۆریای باکور.
وتیشی " سەرۆک شی... زۆر بەسوود بووە، بەمزووانە دەبینین چەند هاوكار بووە"، رونیش نییە کە ئایا سەرۆکی چین رازی دەبێت بەوەی فشاری زیاتر بخاتە سەر کۆریای باکور یان نا.
له‌به‌رامبه‌ریشدا به‌رپرسانی چین ده‌ڵێن كه خۆرئاوا بابەتی پیۆنگ یانگیان گەورە کردوە له‌هه‌مانكاتیشدا پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ بڕیارەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دوپاتدەکاتەوە و سزاکانی سەر پیۆنگ یانگ جێبەجێ دەکات، ئەمەش بەڵگەی ئه‌وه‌یه چین هەرچی لەتوانایدا بێت دەیکات بۆ وەستاندنی بەرنامە موشه‌كی و ئه‌تۆمییه‌كه‌ی کۆریای باکور.
ر.ع
AM:08:24:08/11/2017
ئه‌م بابه‌ته 3521
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت