بۆچی ئیسرائیل ئاگربه‌سته‌كه‌ی حه‌ماس ره‌تده‌كاته‌وه؟ ئه‌مه دیارترین خاڵه ناكۆكه‌كانه
وێستگه‌نیوز-
دوای ئه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس رازیبوونی خۆی به ئاگربه‌سته‌كه راگه‌یاند، به‌رپرسانی ئیسرائیل راسته‌وخۆ رایانگه‌یاند ئه‌و مه‌رجانه‌ی حه‌ماس پێی رازیبووه، هه‌مان ئه‌و مه‌رجانه نییه كه ئیسرائیل پێی رازییه.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی "نیویۆرك تایمز" كاتێك حه‌ماس رۆژی دووشه‌ممه، به مه‌رجه‌كانی ئاگربه‌ست رازیبوو، دۆخێكی گومانی هێنایه ئاراوه، چونكه له چه‌ند رۆژی رابردوودا، ژماره‌یه‌ك به‌رپرس باسیان له‌وه ده‌كرد حه‌ماس و ئیسرائیل، دوای چه‌ندین مانگ له دانوستان، گه‌شتوونه‌ته رێگایه‌كی داخراو.
سه‌روه‌ختێك ئیسرائیل و ئه‌مریكای هاوپه‌یمانی، وتیان به‌و پێشنیاره‌دا ده‌چنه‌وه كه حه‌ماس ره‌زامه‌ندی له‌سه‌رداوه، ئا له‌و كاته‌دا لێدوانه ئاشكراكانی حه‌ماس و ئیسرائیل، ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه ده‌كرد هێشتا له‌سه‌ر كێشه سه‌ره‌كییه‌كان كه پێویستن بۆ گه‌یشتن به ئاگربه‌ست، ناكۆكن.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز و ده‌سته‌ی په‌خشی ئیسرائیل، ئه‌مه‌ی خواره‌وه دیارترین خاڵه‌كانی ناكۆكی نێوان حه‌ماس و ئیسرائیله:
*حه‌ماس ئاگربه‌ستی هه‌میشه‌یی ده‌وێت، به‌ڵام ئیسرائیل ئاگربه‌ستی كاتی ده‌وێت.
*ئیسرائیل پێداگری ده‌كات له‌سه‌ر ئاگربه‌ستی كاتی و رایگه‌یاندووه به‌رده‌وام ده‌بێت له شه‌ڕه‌كه تا ئه‌و كاته‌ی كۆتایی به بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس دێنێت له غه‌ززه، به‌ڵام حه‌ماس داوای راگرتنی هه‌میشه‌یی شه‌ڕه‌كه ده‌كات و به‌ڵێنی مانه‌وه‌ی له غه‌ززه ده‌دات.
*حه‌ماس داوا له ئیسرائیل ده‌كات سه‌رجه‌م هێزه‌كانی بكشێنێته‌وه. به‌ڵام ئیسرائیل ده‌ڵێت پێویسته پارێزگاری له كۆنترۆڵكرنی ئاسایشی غه‌ززه بكات.
*ئیسرائیل داوا له حه‌ماس ده‌كات، پێویسته سه‌رجه‌م ئه‌و 33 بارمته‌یه‌ی كه ئازاد ده‌كرێن، هه‌مویان زیندووبن.
*حه‌ماس ده‌یه‌وێت له رۆژی سێیه‌می ئاگربه‌سته‌كه‌دا و هه‌فتانه ته‌نها 3 بارمته ئازاد بكات. به‌ڵام ئیسرائیل ده‌یه‌وێت هه‌ر سێ رۆژ جارێك، 3 بارمته ئازاد بكات.
*حه‌ماس ده‌یه‌وێت له رۆژی 16 هه‌مینی رێكه‌وتنه‌كه‌دا، ئیسرائیل به‌ڵێن بدات به مه‌به‌ستی كۆتاییهاتنی شه‌ڕه‌كه، دانوستان له نێوان هه‌ردوولادا ئه‌نجامبدرێت. ئه‌وه ئه‌و پێشنیاره‌یه كه ئیسرائیل ره‌تیده‌كاته‌وه.
ئاگربه‌ست به 3 قۆناغ
رۆژی دوو شه‌ممه 6ی ئایاری 2024، حه‌ماس ره‌زامه‌ندی خۆی له‌سه‌ر رێكه‌وتنه‌كه راگه‌یاند كه بریتییه له سێ قۆناغ و ئاگربه‌ست له غه‌ززه و ئاڵوگۆڕی دیله‌كان له‌خۆده‌گریت.
ئه‌و رێكه‌وتنه‌ی حه‌ماس له‌سه‌ری رازیبووه، له 3 قۆناغ پێكدێت:
قۆناغی یه‌كه‌م
*ئاگربه‌ست بۆ ماوه‌ی 42 رۆژ.
*حه‌ماس 33 بارمته‌ی ئیسرائیل ئازاد ده‌كات، له به‌رامبه‌ردا ئازادكردنی فه‌له‌ستینییه‌كانی نێو زیندانه‌كانی ئیسرائیل.
*كشانه‌وه‌ی به‌شێك له هێزه‌كانی ئیسرائیل له غه‌ززه و رێگه‌دان به فه‌له‌ستینییه‌كان ئازادانه له باشوری كه‌رتی غه‌ززه‌وه بڕۆن بۆ باكوری كه‌رتی غه‌ززه.
قۆناغی دووه‌م
*ماوه‌ی42 رۆژی دیكه، تێیدا رێكه‌وتنێك بكرێت بۆ "ئارامی به‌رده‌وام/ هدوو مستدام" له غه‌ززه. به‌رپرسێكی ئاگادار له دانوستانه‌كان ده‌ڵێت ئه‌وه ده‌سته‌واژه‌یه‌كه، حه‌ماس و ئیسرائیل له‌سه‌ر رێكه‌وتوون، له پێناو ئه‌وه‌ی گفتوگۆ له‌سه‌ر "راگرتنی هه‌میشه‌یی شه‌ڕه‌كه" نه‌كرێت..
*كشانه‌وه‌ی به‌شی هه‌ره زۆری هێزه‌كانی ئیسرائیل له غه‌ززه
*حه‌ماس ئه‌ندامانی هێزه یه‌ده‌گه‌كانی ئیسرائیل و هه‌ندێك سه‌ربازی ئیسرائیل ئازاد بكات، له به‌رامبه‌ردا ئیسرائیل ژماره‌یه‌ك دیلی فه‌له‌ستینی ئازاد بكات.
قۆناغی سێیه‌م
*كۆتایهێنان به ئاڵوگۆڕی ته‌رمه‌كان و ده‌ستكردن به كاری نۆژه‌نكردنه‌وه، ئه‌مه‌ش به گوێره‌ی پلانێك قه‌ته‌ر و میسر و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، سه‌رپه‌رشتی ده‌كه‌ن.
*كۆتاییهێنانی ته‌واوه‌تی به گه‌مارۆی سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه.
PM:11:27:07/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 888
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت