تره‌مپ "به‌یاننامه‌یه‌كی گشگیر" سه‌باره‌ت به كۆریای باكور بڵاوده‌كاته‌وه
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا
وێستگه نیوزـ
سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه به‌نیازه "به‌یاننامه‌یه‌كی گشگیر" سه‌باره‌ت به كۆریای باكور ده‌ربكات و له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌شی بۆ واشنتن كورته‌ی گه‌شته‌كه‌ی بۆ وڵاتانی كیشوه‌ری ئاسیا ده‌خاته‌ڕوو.
كه‌ناڵی ABC ی ئه‌مریكایی له‌زاری دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا بڵاویكرده‌وه: "به‌یاننامه‌كه گشتگیر ده‌بێت سه‌باره‌ت به پرسه‌كانی بازرگانی و كۆریای باكور و بابه‌تگه‌لێكی زۆری دیكه".
به‌گوێره‌ی كه‌ناڵه تره‌مپ به‌یاننامه‌كه‌ی له 15ی تشرینی دووه‌مدا ده‌رده‌كات و له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌شی بۆ واشنتن كورته‌یه‌ك له‌سه‌ر گه‌شته‌كه‌ی بۆ وڵاتانی كیشوه‌ری ئاسیا ده‌خاته‌ڕوو.
پێشتریش تره‌مپ رایگه‌یاندووه كه خوازیاره ڤلادیمێر پوتن-ی سه‌رۆكی روسیا هاوكار بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كۆریای باكور.
ر.ع
PM:09:09:13/11/2017
ئه‌م بابه‌ته 3597
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت