تره‌مپ دوای تاقیكردنه‌وه‌كه‌ی كۆریا: بارودۆخه‌كه‌ چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ین


وێستگه‌ نیوزـ

دوای ئەوەی کۆریای باکوور موشەکێکی دیکەی بالیستی تاقیکردەوە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە کاردانەوەدا ڕایگەیاند ئەوە بارودۆخێکە و چارەسەری دەکەن.

دوێنێ ترەمپ لە کۆشکی سپی بە رۆژنامەنووسانی وت: ئەمە بارودۆخێکە و چارەسەری دەکەین، هەڵوێستمان بەرامبەر کۆریای باکوور گۆڕانکاری بەسەردا نەهاتووە.

لەلایەکی دیکەوە جیم ماتیس وەزیری بەرگری ئەمریکا وتی: ئەم موشەکە زیاتر لە هەر موشەکێکی دیکەی کۆریای باکوور مەودای بڕیوە و بەو هەوڵانەی وەسف کرد کە کۆریای باکوور دەیدات بۆ دروستکردنی موشەک کە هەڕەشە دەبێت بۆ سەر هەموو جیهان.

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا دەڵێت: موشەکەکەی کۆریای باکوور کە لە جۆری کیشوەر بڕ بووە لە پیۆنگیانگەوە تاقیکراوەتەوە و دوای بڕینی هەزار کیلۆمەتر لە دەریای ژاپۆندا کەوتووە.

دوێنێ کۆریای باکوور سەرەڕای ئیدانە و گەمارۆ ئابورییەکانی سەری، موشەکێکی دیکەی بالیستی تاقیکردەوە.

پێشتر بەرپرسانی حکومەتی ئەمریکا هۆشداری ئەوەیان دابوو، کۆریای باکوور لە ماوەی چەند رۆژی داهاتوو موشەکێکی تر تاقیدەکاتەوە، ئەمەش لەدوای تاقیکردنەوەی موشەک لە ناوەڕاستی مانگی نۆی ڕابردوو، یەکەم تاقیکردنەوەی موشەکیی کۆریای باکور دەبێت.

بەهۆی تاقیکردنەوە ئەتۆمی و موشەکە دوورهاوێژەکانییەوە، ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی بەشێوەیەکی بەردەوام سزای ئابووری و سیاسی و سەربازی دەخەنە سەر بەرپرسانی حکومەتی پیۆنگ یانگ، بەڵام تائێستا ئەو وڵاتە دەستبەرداری پەرەپێدانی جبەخانە ئەتۆمی و سەربازییەکەی نەبووە.

ر.ع


AM:08:27:29/11/2017


ئه‌م بابه‌ته 2514 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو