په‌رله‌مانتارێك پێنج راستی له‌سه‌ر خانه‌نشینی نایاسایی له هه‌رێم دەخاتەڕوو
ئه‌حمه‌د حاجی ره‌شید، بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی عیراق ده‌ستخۆشی له وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات بۆ به‌دواداچوونی خانه‌نشینی نایاسایی و پێنج زانیارییشیان ده‌خاته به‌رده‌ست.
ئه‌حمه‌د حاجی ره‌شید، بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق روونكردنه‌وه‌یه‌كی به‌ناوی (چه‌ند راستییه‌ك بۆ به‌رده‌م لیژنه‌ی به‌دواداچوون بۆ خانه‌نشینی نایاسایی هه‌رێمی كوردستان) بڵاوكردۆته‌وه و رایگه‌یاندووه، له‌سه‌روبه‌ندی لێدوانێكیدا سه‌باره‌ت به خانه‌نشینان لیژنه‌یه‌ك پێكهاتووه له‌وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌دواداچوون بۆ ئه‌و بابه‌ته، هاوكات ده‌ستخۆشی له لیژنه‌كه ده‌كات تا ئه‌و بابه‌ته زوو یه‌كلایی بكه‌نه‌وه بزانن چه‌نده خه‌ڵك هه‌یه به‌نایاسایی خانه‌نشین كراون.
ئه‌حمه‌د حاجی ره‌شید چه‌ند زانیارییه‌كی خستۆته به‌رده‌ست لیژنه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێمی كوردستان بۆ پێشكه‌شكردنی كارئاسانی بۆیان و وتویه‌تی "یه‌كه‌م، خانه‌نشینی یاسایی ته‌نها ئه‌وانه‌ن كه سه‌رجه‌میان له سندوقی خانه‌نشینی موچه وه‌رده‌گرن كه له‌ژیانی فه‌رمانبه‌رێتیدا پاره‌یان به‌و سندوقه داوه."
دووه‌م: "نابێت خانه‌نشین له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه خانه‌نشینی وه‌رگرن."
له خاڵی سێیه‌مدا ئه‌و په‌رله‌مانتاره كورده ده‌ڵێت: "لیستێكم لایه ناوی 2216 كه‌سی تیایه كه په‌رله‌مانتاری عیراقی فیدراڵ و به‌رێوه‌به‌ری ناحیه‌ی جێناكۆكه‌كان و كه‌سانێك كه له به‌غدا پاسه‌وانی هه‌ندێ به‌رپرس بوون و له هه‌رێم یش به پله‌ی به‌رز خانه‌نشینی پێشمه‌رگه‌ن ".
له خاڵی چواره‌میشدا وتویه‌تی: "خانه‌نشین به‌پێی یاساكانی عیراق واته ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ته‌مه‌نی یاساییان بۆ خانه‌نشینی ته‌واو بێت و فه‌رمانبه‌ر بن و لێبڕینی خانه‌نشینیان دابێت به‌سندوقی خانه‌نشینی عیراق."
له‌دوا خاڵیشدا بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق جه‌ختیكردوه‌ته‌وه كه:"ده‌ستبردن بۆ سندوقی خانه‌نشین و سه‌رفكردنی پاره‌كه‌ی ده‌بێت لێپێچینه‌وه‌ی بۆ بكرێت، چونكه ئه‌وه پاره‌ی ئامانه‌ته نابێت له‌ژێر هیچ پاساوێكدا ده‌ستكاری بكرێت و ئه‌وه سزای تایبه‌تی هه‌یه".
PM:08:36:14/11/2017
ئه‌م بابه‌ته 10500
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت