بافڵ تاڵه‌بانی گه‌یشته ئه‌مریكا
وێستگه نیوزـ
بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان گەیشتە واشنتن-ی پایته‌ختی ئه‌مریكا.
میدیای فه‌رمیی په‌كێتی نیشتمانی كوردستان ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه بڵاویكرده‌وه، بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان گەیشتە واشنتن و بڕیارە لەو سەردانەدا ژمارەیەک دیداری سیاسی و دیپلۆماسی ئەنجامبدات.
راشیگه‌یاندوه كه سەرۆکی یه‌كێتی لە سەردانەکەیدا زنجیرەیەک دیدار لەگەڵ بەرپرسانی باڵای حکومەتی ئەمریکا و لەناویاندا وەزارەتی دەرەوە و هاوکات کۆنگرێسی ئەمریکا و ناوەندەکانی ئەنجام دەدات.
پێشتریش وێستگه نیوز به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌ی بافڵ تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بڵاویكردوه كه سه‌رۆكی یه‌كێتی به سه‌ردانێكی فه‌رمی ده‌چێته ئه‌مریكا و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه، كۆنگرێسی ئه‌مریكا و ناوه‌نده‌كانی توێژینه‌وه كۆده‌بێته‌وه.
PM:06:39:06/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 1504
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت