ئه‌حمه‌د حاحی ره‌شید: هه‌ر تاكێك شه‌ش هه‌زار دۆلاری له‌و قه‌رزه به‌رده‌كه‌وێت كه له‌سه‌ر عیراقه
ئه‌حمه‌د حاحی ره‌شید، سەرۆکی فراکسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق
وێستگه نیوزـ
بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی و ئابوری و سەرۆکی فراکسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق بڕی قه‌رزه‌كانی سه‌رعیراقی ئاشكرا كرد كه زیاترله 111 ملیار دۆلاره، سه‌باره‌ت به پرسی ریفراندۆمیش پێشبینیی كرد پرۆسه‌كه له‌واده‌ی خۆیدا ئه‌نجام نه‌درێت.
له ڤیدیۆ لایڤێكی تایبه‌ت به وێستگه نیوز كه رۆژنامه‌نوس پشتیوان جه‌مال، له‌گه‌ڵیدا سازیكرد، ئه‌حمه‌د حاحی ره‌شید، بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی و ئابوری و سەرۆکی فراکسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق باسی قه‌رزه كه‌ڵه‌كه‌بوه‌كانی سه‌ر به‌غدای كرد و وتی: "عیراق پۆلێن ده‌كرێت به یه‌كێك له‌و وڵاتانه‌ی كه زۆرترین قه‌رزی ناوخۆیی و ده‌ره‌وه‌ی له‌سه‌ره و داهاتوی عیراق به‌شێوه‌یه‌ك پاشه‌كشه ده‌كات كه چاوه‌ڕوانی هیچ گه‌شه‌یه‌كی لێ ناكرێت، به‌پێی ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی له لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق هه‌یه و وه‌زاره‌تی دارایی به فه‌رمی بۆی ناردون، عیراق 111 ملیار و 725 دۆلار قه‌رزاره."
وتیشی: ئه‌گه‌ر ئه‌و قه‌رزه به‌سه‌ر رێژه‌ی دانیشتوانی عیراقی بكه‌یت، ئه‌وا هه‌موو عیراقییه‌ك جا منداڵێكی ساوا بێت یان كه‌سێكی به‌ته‌مه‌ن بێت، هه‌موو تاكێك نزیكه‌ی شه‌ش هه‌زار دۆلار قه‌رزی به‌رده‌كه‌وێت، بۆیه ئه‌مه گه‌شه‌ی ئابوریی عیراقی به‌شێوه‌یه‌ك وه‌ستاندوه كه به رای ناوبراو بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكی دیكه توانای هه‌ستانه‌وه‌ی نییه.
سه‌باره‌ت به سه‌ردانی وه‌فدی دانوستانی ئه‌نجومه‌نی باڵای ریفراندۆم بۆ به‌غدا و خوێندنه‌وه‌ی ئه‌وان بۆسه‌ردانه‌كه كه تا چه‌ند ده‌توانن په‌یامی پرسی ریفراندۆم بگه‌یه‌نن، ئه‌حمه‌د حاجی ره‌شید، سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی رایگه‌یاند: "وه‌ك سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ له به‌غدا، ئه‌و وه‌فده نوێنه‌رایه‌تیی ئێمه ناكه‌ن و به نوێنه‌ری خۆمانیان نازانین و نوێنه‌ری هه‌موو كورد نین."
سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی وتیشی: "ده‌توانم بڵێم به‌شێكی زۆر له‌و نوێنه‌رانه‌ی له وه‌فده‌كه‌دا دیاریكراون، نوێنه‌ری هه‌ندێك لایه‌نی سیاسین و به‌شه‌كه‌ی دیكه‌ییان نوێنه‌ری هه‌مان لایه‌نی سیاسین به‌ڵام به‌دیوه‌كه‌ی دیكه‌دا، كه‌واته نوێنه‌ری وێكچووه‌كانن كه ئه‌مانه نوێنه‌رایه‌تیی نه‌ته‌وه‌ی كورد ناكه‌ن و به بڕوای من هیچ ده‌ستكه‌وتێك به‌ده‌ست ناهێنن."
په‌یامنێری وێستگه نیوز پرسیارێكی دیكه‌ی ئاراسته كرد سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه ئایا ئه‌گه‌ر ئه‌مساڵ ریفراندۆم له هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام بدرێت، كاریگه‌ریی ده‌بێت بۆ رێژه‌ی كورد له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق؟ ئه‌حمه‌د حاجی ره‌شید له وه‌ڵامدا وتی: "قه‌ناعه‌تم نییه ریفراندۆم له واده‌ی خۆیدا جێبه‌جێ بكرێت، چونكه فشاره‌كان زیادیان كردووه و ئه‌و لایه‌نانه‌ش له‌پشت بانگه‌شه‌ی ریفراندۆمه‌وه‌ن، خۆیان به‌دوای ده‌ره‌چه‌یه‌كدا ده‌گه‌ڕێن كه ریفراندۆم بۆ ماوه‌یه‌ك دوا بخه‌ن."
رونیشیكرده‌وه ئه‌گه‌ر ریفراندۆم بكرێت، كاریگه‌ریی ده‌بێت، له روی ناو ماڵی كورده‌وه زیاتر په‌رته‌وازه ده‌بین و بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوش كاریگه‌ریی خۆی ده‌بێت، به‌ڵام هێشتا زووه باس له‌وه بكرێت رێژه‌ی كورد كه‌م ده‌كات یان نا، چونكه ئه‌وه به‌نده به یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان.
عیراق چەند قەرزارە؟
ئه‌حمه‌د حاحی ره‌شید، بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی و سەرۆکی فراکسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق
Posted by Westga News on Monday, August 14, 2017
PM:05:43:14/08/2017
ئه‌م بابه‌ته 3428
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت