سێ فراكسیۆنی كوردی دەگەڕێنەوە بەغدا


وێستگە نیوز- پشتیوان جەمال

وا بڕیارە رۆژی دووشەممە 2-10-2017 فراكسیۆنەكانی یەكێتی و گۆڕان و كۆمەڵی ئیسلامی بگەڕێنەوە بۆ شاری بەغدا.

ئەحمەد حاجی رەشید, سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی لە پەرلەمانی عیراق بە وێستگە نیوزی راگەیاند، گەڕانەوەیان بۆ بەغدا مەبەست لێی بەشداریكردن نییە لە كۆبوونەوەكانی پەرلەمان، بەڵكو بۆ زانینی دید و تێَڕوانینی هێز و لایەنە سیاسییەكانی عیراقە.

ناوبراو وتی "ئەگەر ئەوان بەنیازی گفتوگۆ بن ئەوا گفتوگۆیان لەگەڵدا دەكەین و ئەو مەترسییانەی لەسەر میللەتەكە هەیە كەمیان بكەینەوە تا ئەو ئەندازەیەی كە پێمان بكرێت، دید و تێڕوانینیشیان بەرامبەر هەر حزبێك چۆنە با لەگەڵ ئەو حزبەدا تاوتوێی بكەن، دەمانەوێت جیاوازی لەنێوان هاوڵاتیان لەگەڵ حزب و لایەنەكان بكەین، بۆ نموونە ئەگەر گلەییان لەكۆمەڵی ئیسلامی هەیە با لەگەڵ كۆمەڵ هەڵوێست بنوێنن".

دوو هەفتە لەمەوبەر پەرلەمانی عیراق بڕیاریدا بە رەتكردنەوەی ریفراندۆمی هەرێمی كوردستان و لادانی نەجمەدین كەریم پارێزگاری كەركوك لە پۆستەكەی ئەوەش بووەهۆی بایكۆتكردنی كۆبوونەوەكان لەلایەن پەرلەمانتارانی كوردەوە.


PM:10:04:30/09/2017


ئه‌م بابه‌ته 20412 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو