سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان: نێچیرڤان بارزانی و عه‌بدوڵڵاهیان داكۆكییان له پاراستنی سه‌قامگیریی ناوچه‌كه كرد
وێستگه نیوزـ
له میانی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ تاران و كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای ئه‌و وڵاته، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران كۆبوه‌وه.
دوێنێ یه‌كشه‌ممه 5ی ئایاری 2024، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به یاوه‌ری شاندێك گه‌یشته تارانی پایته‌ختی ئێران.
به‌یانی ئه‌مڕۆش سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ئیبراهیم ره‌ئیسی، سه‌رۆ كۆماری ئێران و عه‌لی خامنه‌یی، رابه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئه‌و وڵاته كۆبوه‌وه.
سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم باسی له ناوه‌رۆكی كۆبونه‌وه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم و خامنه‌ئی نه‌كردوه‌و میدیاكانیش ته‌نها وێنه‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌یان بڵاوكردوه‌ته‌وه.
له كۆبونه‌وه‌شی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆماری ئێران، به‌پێی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان، هه‌ردوولا جه‌ختیان له بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانی ئێران له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر بنه‌مای دراوسێیه‌تیی باش و به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌ش و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و په‌یوه‌ندیی ئابووری كردوه‌ته‌وه.
سه‌باره‌ت به كۆبونه‌وه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، كه پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه به‌رێوه‌چوه، سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت: نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و شاندی یاوه‌ری، له تاران له كۆبونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ حسێن ئه‌میر عه‌بدوڵڵاهیان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستانیان له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا تاوتوێ كرد.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه گه هه‌ردوولا جه‌ختیان له "بایه‌خ و گرنگیی بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كان بۆ هه‌ردوو وڵات كرده‌وه و باسیان له زه‌مینه و ده‌رفه‌ته‌كانی زیادكردنی جووڵه و ئاڵوگۆڕی بازرگانی و چالاكییه ئابوورییه‌كان و كار و پرۆژه‌كانی كه‌رتی تایبه‌تی ئێرانی له عێراق و هه‌رێمی كوردستان كرد."
سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت: له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، تیشكیان خسته سه‌ر دۆخی سیاسی و گشتیی عێراق و هه‌رێمی كوردستان و دوایین پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه و داكۆكییان له پاراستنی سه‌قامگیری كرده‌وه.
PM:05:36:06/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 540
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت