ڤیدیۆیی سه‌ماكردنی ئه‌م خانمه هاوڵاتیانی توركیای توڕه‌كرد
وێستگە ستایل-
له‌نێوان چالاكوانه‌كانی تیك تۆك له توركیا گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاوكراوه‌ته‌وه، له‌ماوه‌یه‌كی كاتی كه‌مدا ئه‌م ڤیدیۆیه بووه جێگه‌ی باس و ڕه‌خنه.
ڤیدیۆكه له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه به نهێنی و له‌سه‌ر شه‌قام تۆماركراوه بێ ئه‌وه‌ی ئه‌و كچه‌ی سه‌ما ده‌كات ئاگایی له‌م بابه‌ته هه‌بێت، كه‌سێك له‌ئۆتۆمبێله‌كه‌یه‌وه تۆماركراوه پاش ئه‌وه له هه‌ژماره‌كه‌ی له تیك تۆك بڵاویكردۆته‌وه.
ئه‌و هاوڵاتیه‌ی ڤیدیۆكه‌ی تۆماركردوه خه‌ڵكی پاكستانه، پاش بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م ڤیدیۆیه ڕه‌خنه‌ی زۆری ئاڕاسته‌كراوه، ڕه‌خنه‌ش له سیستمی ده‌سه‌ڵاتی توركیا گیراوه كه به‌رامبه‌ر 400 هه‌زار دۆلار هاوڵاتینامه‌ی توركی ده‌به‌خشێته هه‌موو كه‌س و ئه‌م هاوڵاتیه پاكستانیه یه‌كێكه له‌وانه.
زۆرێك له‌و كه‌سانه‌ی كۆمێنتیان له‌سه‌ر ڤیدیۆكه نوسیوه داوای ئه‌وه‌یان كردوه لێپێچینه‌وه بكرێت له‌گه‌ڵی و هاوڵاتینامه‌كه‌ی لێ بسه‌ندرێته‌وه.
توڕه‌ی هاوڵاتیان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان وایكرد پۆلیسی توركیا ئه‌و پیاوه ده‌ستگیربكات كه ڤیدیۆكه‌ی تۆمار كردوه ته‌نانه‌ت بێ ئه‌وه‌ی مۆڵه‌تی فه‌رمی دادگا به‌رده‌ست بێت بۆیان.
PM:06:45:30/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 65528
جار خوێنراوه‌ته‌وه