پزیشكێك: مۆبایل مه‌به‌نه توالێت
وێستگە ستایل-
دكتۆر سیسی پزیشكی پسپۆڕی نه‌خۆشیه‌كانی هه‌ناوی ڕێنمایی هاوڵاتیان ده‌كات دوور بكه‌ونه‌وه له به‌كارهێنانی مۆبایل له ته‌والێت چونكه گه‌رما و ته‌والێت شوێنێكی نا خاوێن و پڕ له به‌كتریان.
ئه‌م پزیشكه زیانی ئه‌م ڕه‌فتاره‌ی له چه‌ند خاڵێكدا كورت كردۆته‌وه كه بریتین له:
1- ئه‌و كاته‌ی له ته‌والێت داده‌نیشیت مۆبایل به‌كارده‌هێنیت بۆ ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێكی زۆر به‌م شێوه‌یه ده‌مێنیته‌وه ئه‌وه‌ش په‌ستانێكی زۆر له‌سه‌ر ڕێكه و كۆم دروست ده‌كات، ئه‌وه‌ش چه‌ند ده‌رئه‌نجامێكی زیان به‌خشی ده‌بێت له‌وانه‌ش" ته‌قینی ده‌رچه‌ی كۆم و مایسیری و ته‌نانه‌ت داكه‌وتنی ڕێكه"
2- شاشه‌ی مۆبایل جێگایه‌كی زۆر باشه بۆ گه‌شه‌ی به‌كتریا، ئه‌نجامی چه‌ند توێژینه‌وه‌یه‌ك سه‌لماندویه‌تی شاشه‌ی مۆبایل زیاتر له توالێتێك به‌كتریا و پێكهاته‌ی زیان به‌خش كۆده‌كاته‌وه له‌خۆی.
ئه‌م پزیشكه ڕێنمای هاوڵاتیان ده‌كات زیاتر له 10 خوله‌ك له توالێت نه‌مێننه‌وه، هه‌ركاتێكیش ناچار بوون مۆبایل ببه‌نه توالێت ئه‌وه پاش هاتنه ده‌ره‌وه ده‌بێت مۆبایله‌كه خاوێن بكرێته‌وه.
PM:02:42:21/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 6808
جار خوێنراوه‌ته‌وه