‌ئاگایی له‌ زیانه‌كانی زۆر خواردنه‌وه‌ی‌ چای ڕه‌ش ده‌درێت

وێستگە ستایل-

دكتۆر ئه‌ندریه‌ تیاجیلینكۆڤ گه‌وره‌ پسپۆڕی چاودێری ته‌ندروستیه‌ له‌ ڕوسیا ڕێنمایی هاوڵاتیان ده‌كات له‌ زۆر خواردنه‌وه‌ی‌ چای ڕه‌ش دوور بكه‌ونه‌وه‌.

ئه‌م پزیشكه‌ ئاگای داوه‌ته‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ گرفتی دابه‌زینی په‌ستانی خوێنیان هه‌یه‌، ئه‌و ئافره‌تانه‌ش كه‌ دووگیانن ئه‌و كه‌سانه‌ش كه‌ كێشه‌ی‌ كۆئه‌ندامی هه‌رسیان هه‌یه‌ له‌سه‌ر گه‌ده‌ی‌ خاڵی چای ڕه‌ش نه‌خۆنه‌وه‌.

به‌گوێره‌ی‌ وته‌كانی ئه‌م پزیشكه‌ چای ڕه‌ش یارمه‌تی چالاككردنه‌وه‌ی‌ مێشك ده‌دات بێجگه‌ له‌وه‌ش ناو ده‌م خاوێن ده‌كاته‌وه‌، سوودی زۆری بۆ كۆئه‌ندامی ده‌مار هه‌یه‌ و مه‌زاج باش ده‌كات و زینده‌ چالاكی له‌ش چالاكتر ده‌كات، به‌رگری له‌ش به‌هێز ده‌كات و ئاستی گلوكۆز له‌ خوێندا داده‌به‌زێنێت ته‌ركیز و ئاگایی زیاد ده‌كات و هۆكاره‌ بۆ دابه‌زاندنی په‌ستانی خوێن.

ئه‌م پزیشكه‌ ده‌ڵێت"نه‌ چا و نه‌ هیچ خواردنه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ جێگره‌وه‌ی‌ ئاو نابێت، هاوكات چای گه‌رم واده‌كات ئاره‌ق بكه‌یته‌وه‌ و ئاره‌قكردنه‌وه‌ خێرا ده‌كات و میزپێكه‌ره‌ و كالسیۆم له‌ جه‌سته‌دا كه‌مده‌كاته‌وه‌، باشترین جۆری خواردنه‌وه‌ بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی‌ شله‌ی‌ ناو خوێن و خانه‌ شیبوه‌وه‌كان ئاوی خاوێنه‌"

هه‌ندێك كه‌س چای سه‌وز له‌جیاتی خۆراك به‌كارده‌هێنن بۆ ڕێجیم كردن به‌ڵام ئه‌م پزیشكه‌ ده‌ڵێت" به‌هیچ شێوه‌یه‌ك چای سه‌وز جێگره‌وه‌ی خواردن نییه‌ هه‌رچه‌نده‌ سه‌رچاوه‌ی‌ چه‌ند جۆرێك ڤیتامین و كانزایه‌ به‌ڵام ناكرێت له‌جیاتی خواردن به‌كاربهێندرێت"


PM:03:38:21/05/2024


ئه‌م بابه‌ته 2076 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌