‌توشبوویه‌كی زه‌هایمه‌ر به‌ بێ ده‌رمان چاكبۆته‌وه‌

وێستگە ستایل-

پزیشكێكی نه‌خۆشیه‌كانی مێشك و ده‌مار"ڕیچارد ئه‌یزاكسۆن" شۆك بووه‌ كاتێك بینیویه‌تی ئاماژه‌ی‌ زیندوو له‌ خوێنی یه‌كێك له‌ نه‌خۆشه‌كانیدا نه‌ماوه‌ كه‌ پێشتر نیشانه‌ی‌ توشبوونی بووه‌ به‌ نه‌خۆشی زه‌هایمه‌ر و نیشانه‌كه‌ دیار نه‌ماوه‌.

به‌گوێره‌ی‌ ڕاپۆرتێكی تۆڕی"CNN" ی ئه‌مه‌ریكی هه‌واڵی پیاوێكی ته‌مه‌ن 55 ساڵ به‌ناوی سیمۆن نیكۆلز ماوه‌ی‌ 14 ساڵه‌ نیشانه‌ی‌ پێشوه‌خته‌ی‌ توشبوون به‌ نه‌خۆشی زه‌هایمه‌ری له‌سه‌ر ده‌ركه‌وتوه‌ به‌ڵام نیشانه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی كتوپڕ وون بووه‌ و دیار نه‌ماوه‌.

ئه‌یزاكسۆن به‌ڕێوبه‌ری سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ له‌ په‌یمانگای تایبه‌ت به‌ نه‌خۆشییه‌كانی ده‌مار له‌ بۆكا راتۆن له‌ ویلایه‌تی فلۆریدا ی ئه‌مه‌ریكا وتویه‌تی" شۆك بووم ئه‌و كاته‌ی‌ بینیم مێشكی یه‌كێك له‌ نه‌خۆشه‌كانم گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ بۆ دۆخی سروشتی خۆی له‌كاتێكدا پێشتر توشی نه‌خۆشی زه‌هایمه‌ر بووه‌"

سه‌باره‌ت به‌ چاكبوونه‌وه‌ی‌ ئه‌م نه‌خۆشه‌ پزیشكه‌كه‌ی‌ وتویه‌تی" ته‌نها به‌ گۆڕانێكی سادده‌ له‌ سیستمی ژیانكردن له‌وانه‌ش چاككردنی سیستمی خۆراكی و وه‌رزشكردن و كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ دڵه‌ڕاوكێ و چاككردنی نوستن و وه‌رگرتنی چه‌ند جۆرێك ته‌واوكاری خۆراكی، یارمه‌تیده‌ر بووه‌ بۆ چاكبوونه‌وه‌ی‌ ئه‌م نه‌خۆشه‌"

شایه‌نی باسه‌ هه‌تا ئێستا هیچ جۆرێك چاره‌سه‌ر بۆ نه‌خۆشی زه‌هایمه‌ر نه‌دۆزراوه‌ته‌وه‌، ئه‌م نه‌خۆشییه‌ توشی مێشك ده‌بێت توشبوه‌كان توانای بیركردنه‌وه‌ و گرنگیدان به‌خۆیان نابێت.


PM:05:34:21/05/2024


ئه‌م بابه‌ته 6792 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌