‌ڕێنمایی گرنگ بۆ كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی‌ په‌تای كۆلێرا

وێستگە ستایل-

ساڵی پار لە شاری  سلێمانی نه‌خۆشی و په‌تای کۆلێرا بڵاوبووەوە. بە داخەوە هەزاران کەسی تووشی چوونە نەخۆشخانە کرد و دەیان کەس گورچیلەی وەستا و هەندێکیان کەوتنە سەر ئامێری شتنەوەی گورچیلە. 

چه‌ند هه‌نگاوێك یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت هەتا کارەساتی وا دووبارە نەبێتەوە:

1- لە کاتی هەر پەتایەک، لە بیرمان بێت سەلامەتی خەڵکی یەکسانە بە سەلامەتی خۆمان! هەتا خۆت ئاگات لە خۆت و دەورووبەر بێت سوودی بۆ هەمووان دەبێت لە کۆتاییدا.

2- پاک و خاوێنی: یاسای بنەڕەتی خۆ پاراستنە لە هەموو پەتایەک، بە تایبەت کۆلێرا.

3- هەموو ماڵێک گرنگە گیراوەی (دێکسترۆلایت)ی هەبێت. هەرزانە و بە خۆڕایی لە نەخۆشخانەکان هەیە. لە کاتی تووش بوون بە سکچوون، تەنها ئەم گیراوەیە بخۆنەوە، بە دەگمەن تووشی ووشک بوونەوە و داخل بوونی نەخۆشخانە دەبن.

4- جارێکی دیکە دەیڵێینەوە، لە کاتی نەخۆش کەوتن تەنها سەردانی پزیشک بکە، ئەگەر باری ئابووریت باش نییە، لە بیرت بێت لەم شارەدا جیاواز لە زۆر سێکتەری دیکە، پزیشکان و کارمەندان بەردەوام لە خزمەتی خەڵکن بێ بەرامبەر. 

5- نیشانەکانی کۆلێرا بزانە و لەبەرت بێت وەک: ڕشانەوەی یەک لە دوا یەکی لە پڕ ،سکچوونی یەک لە دوا یەکی لە پڕ، گۆڕانی پیسایی بۆ شێوەی ئاوی برنج، سەرگێژخواردن.


PM:10:52:20/05/2024


ئه‌م بابه‌ته 644 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌