‌هه‌واڵێكی ناخۆش بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ به‌رده‌وام خه‌وی ناخۆش ده‌بینن

وێستگە ستایل-

توێژه‌ره‌وه‌كان تێكچونی نوستن و بینینی كابوس و خه‌وی ناخۆش په‌یوه‌ندی هه‌یه‌ به‌ توشبوون به‌ نه‌خۆشییه‌كی خوود به‌رگری وه‌ك" گورگه‌"

به‌گوێره‌ی‌ ئه‌و بابه‌ته‌ی‌ گۆڤاری"تایمز" ی به‌ریتانی بڵاویكردۆته‌وه‌ تیایدا توێژه‌ره‌وه‌كان له‌ زانكۆی"كامبریدج" و كۆلێژی "كینگز كۆلیدج" له‌ له‌نده‌ن گه‌یشتونه‌ته‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌ی‌ خه‌وی پچڕ پچڕ و هه‌لوه‌سه‌ ده‌كه‌ن زۆربه‌یان نیشانه‌ی‌ نه‌خۆشی گورگه‌یان له‌سه‌ر ده‌رده‌كه‌وێت.

ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كه‌ ده‌ریخستوه‌ 3 له‌كۆی 5 توشبووی نه‌خۆشی گورگه‌ كه‌ به‌شداری ڕاپرسیه‌كه‌یان كردوه‌ ماوه‌ی‌ چه‌ند ساڵێك به‌ده‌ست كه‌مخه‌وی و بینینی خه‌وی ناخۆش گرفتار بوون.
 
نه‌خۆشی گورگه‌ جۆرێك نه‌خۆشی خوود به‌رگریه‌ ته‌نها له‌ وڵاتی به‌ریتانیا 50000 كه‌س توشبووی ئه‌م نه‌خۆشییه‌ن، كاتێك ڕووده‌دات كه‌ كۆئه‌ندامی به‌رگری هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر خاته‌كانی خۆی و تا ئێستا هیچ ده‌رمانێك نییه‌ بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م نه‌خۆشییه‌ ده‌كرێت به‌ ده‌رمانی هه‌وكردن و چالاككه‌ر ئه‌م گرفته‌ چاره‌سه‌ر بكرێت.

توێژه‌ره‌وه‌كان ڕێنمای هاوڵاتیان ده‌كه‌ن له‌كاتی توشبوون به‌م نه‌خۆشییه‌ زوو سه‌ردانی پزیشك بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر ئه‌مه‌ یارمه‌تیده‌ری پزیشك ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی‌ چاره‌سه‌ری نه‌خۆش بكرێت.

ده‌یڤد دیكرۆز یه‌كێكه‌ له‌ نوسه‌ره‌وه‌كانی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ ده‌ڵێت" ئه‌نجامه‌كان به‌ڵگه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ خه‌ویان باش نییه‌ و خه‌وی ناخۆش ده‌بینن ئه‌وه‌ زیاتر توشی نه‌خۆشی گورگه‌ ده‌بن"


PM:05:54:21/05/2024


ئه‌م بابه‌ته 10780 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌