له سه‌یدسادق پێنج راوچی ده‌ستگیركران
فۆتۆ: پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی
وێستگه نیوز ـ
له قه‌زای سه‌یدسادق، پێنج كه‌س به تۆمه‌تی راوكردنی ئاژه‌ڵ و باڵنده‌ی كێوی ده‌ستگیركران، پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی سلێمانیش روونكردنه‌وه ده‌دات.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی پارێزگای سلێمانی له لاپه‌ڕه‌ی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بڵاویكرده‌وه، هێزه‌كانی پۆلیسی دارستان له 24 كاتژمێری رابردوودا توانیویانه پێنج راوچی ده‌ستگیر بكه‌ن.
روونیشیكرده‌وه، دووان له ده‌ستگیركراوه‌كان له گوندی كانی تووی سنووری شاره‌زوور ده‌ستگیركراوون.
ئه‌وه‌شی بڵاوكردووه‌ته‌وه: له سنووری گونده‌كانی قاینجه و موانی حه‌مه تاهیر، سێ راوچی تر ده‌ستگیركران، كه دوو پۆڕیان راوكردبوو.
هــ. ر
PM:02:19:05/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 2260
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت