سێ راوچی ده‌ستگیركران
چەکە دەستبەسەردا گیراوەکە.. فۆتۆ: پۆلیسی دارستان
وێستگه نیوز ـ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی پارێزگای سلێمانی ده‌ستگیركردنی سێ سه‌رپێچیكاری له سنوری قه‌زای سه‌یدسادق راگه‌یاند كه سه‌رقاڵی راوكردنی باڵنده‌ی كێوی بوون.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 3ی تشرینی دووه‌می 2019، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی پارێزگای سلێمانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی هه‌واڵده‌رێك ئاگاداریكردنه‌وه هاوڵاتیه‌ك له سنووری گوندی (ده‌ره‌گوڵان) ی سه‌ر به قه‌زای سه‌یدسادق سه‌رقاڵی راوكردنی باڵنده‌ی كێوییه.
دەشڵێت: "ده‌ستبه‌جێ مه‌فره‌زه‌یه‌كی به‌شی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی سه‌یدسادق ده‌رچوون بۆ سنوری ناوبراو، سه‌رئه‌نجام توانیان هاوڵاتیه‌كه ده‌ستگیربكه‌ن كه هه‌ستابوو به راوكردنی باڵنده‌یه‌كی كێوی (پۆڕ)، هه‌روه‌ها ده‌ستیانگرت به‌سه‌ر چه‌كێكی (تاپڕ) كه بۆ راوكردن به‌كاریهێنابوو، دواتر تۆمه‌تباره‌كه رووبه‌ڕووی یاسا كرایه‌وه".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو: "له‌لایه‌كی تره‌وه له ئه‌نجامی گه‌ڕان و پشكنینی مه‌فره‌زه‌یه‌كی به‌شی پۆلیسی دارستانی سه‌یدسادق له سنوری گوندی (سه‌راوی سوبحان ئاغا) دوو هاوڵاتییان به تۆمه‌تی راوكردن ده‌ستگیركرد كه سه‌رقاڵی راوكردنی باڵنده‌ی كێوی بوون، له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی دوو تاپڕ و ته‌واوی كه‌لوپه‌له‌كانیان، په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه كراوه‌ته‌وه و راده‌ستی دادوه‌ر كراوه بۆ وه‌رگرتنی رێكاری یاسایی".
هــ. ر
AM:10:31:03/11/2019
ئه‌م بابه‌ته 3392
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت