پۆلیسی دارستانی سلێمانی: ساڵی رابردوو 627 کەس دەستگیرکراون


وێستگه‌ نیوز ـ
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستانی سلێمانی ڕایگەیاند، ساڵی رابردوو 627 کەس لەسەر ڕاوکردن و سەرپێچی جۆراوجۆری دیکە دەستگیرکراون.


پۆلیسی دارستانی سلێمانی ئامارەکانی ساڵی رابردووی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە: لە ساڵی 2017دا، 141 کەس لەسەر راوی باڵندەی کێوی، 181 کەس لەسەر راوە ماسی و نۆ کەسی دیکەش لەسەر راوی ئاژەڵی کێوی دەستگیرکراون، کۆی گشتی دەستگیرکراوان 627 کەس بوون، لەکاتێکدا ساڵی 2016، 530 کەس بوون.

هاوکات لە ئامارەکەدا ئەوەش هاتووە، لەو ساڵەدا دەستگیراوە بەسەر 49 چەکی جۆری تاپڕ، 16 چەکی جۆری کڵاشینکۆف و چەندین پێداویستی و کەلوپەلی دیکەی راوکردندا.

ئەوەشی وتووە: لە ساڵی 2017دا، 100 هەزار دۆنم پوش و پاوان و دارستان و باخی هاوڵاتیان سوتاوە، بەڵام لە ساڵی 2016دا، 521 هەزار و 244 دۆنم سوتاوە.

هــ. ر


PM:12:48:07/01/2018










ئه‌م بابه‌ته 3712 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو