وه‌زیری دارایی هه‌رێم: بانکی تی بی ئای له پڕۆژی (هه‌ژماری من) به‌شدار ده‌بێت
ئاوات شێخ جه‌ناب
وێستگهنیوزـ
وه‌زیری دارایی هه‌رێم رایگه‌یاند، شاندی بانکی تی بی ئای هاتوونه هه‌ولێر و به‌شدار ده‌بن له پرۆژه‌ی هه‌ژماری من.
ئاوات شێخ جه‌ناب، وه‌زیری دارایی و ئابووریی هه‌رێم كوردستان، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له شاری هه‌ولێر رایگه‌یاند: "هه‌موو ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی له‌سه‌ر ئێمه پێویست بووه له باره‌ی مووچه، هه‌موویمان جێبه‌جێ كردووه".
وتیشی: "ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه چاوه‌ڕوانین دوای ته‌واوبوونی رێكاره‌كانی له به‌غداوه پاره‌كه بنێردرێ، لای ئێمه‌وه هیچ ئاسته‌نگێك نه‌ماوه".
راشیگه‌یاند: شاندی بانكی تی بی ئای هاتووه‌ته ئێره به‌شداریی پڕۆژه‌ی هه‌ژماری من ده‌بێت.
AM:11:46:05/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 760
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت