پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی سلێمانی ده‌ستگیركردنی شه‌ش راوچی راگه‌یاند

‌ئەو چەکانەی راوچیەکان بەکاری دەهێنن

وێستگه‌ نیوز ـ
پۆلیسی ژینگە و دارستانی سلێمانی رایگەیاند، لە دوو رۆژی ڕابردوودا لە پێنجوێن و دەربەندیخان شەش راوچییان بە تۆمەتی بەکارهێنانی T.N.T و راوی جۆراوجۆر دەستگیرکردووە.


لە راگەیاندراوێکدا پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی کە وێنەیەکی بۆ وێستگه‌ نیوز نێردراوه‌، تیایدا هاتووه‌: دوێنێ بنکەی‌ پۆلیسی‌ دارستان و ژینگەی‌ باوەخۆشێن لە سنوری‌ قەزای‌ دەربەندیخان وەک یەکێک لە بنکە چالاکەکان توانیان دوو تۆمەتبار لەسەر دیاردەی‌ راوکردنی‌ باڵندەی‌ کێوی‌ دەستگیربکەن.

ئەوەشی خستەڕوو، لەکاتی‌ دەستگیرکردنی‌ ئەو دوو هاوڵاتییەدا، دەستگیراوە بەسەر یەک چەکی‌ جۆری‌ تاپڕ لەگەڵ سێ فیشەکی‌ تاپڕ هەروەها یەک چەکی‌ جۆری‌ بادی‌ هەروەها دوو باڵندەی‌ راوکراو.

هەر لە راگەیاندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، هەر دوێنێ مەفرەزەکانی‌ پۆلیسی‌ دارستانی پێنجوێن توانیویانە چوار راوچی لەکاتی‌ بەکارهێنانی‌ t.n.t بۆ راوکردنی‌ ماسی‌ دەستگیر بکەن.

ئەوەشی راگەیاندووە، پەڕاوی‌ لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتبارەکان کراوەتەوە و رادەستی‌ دادگا کراون بۆ وەرگرتنی‌ رێکاری‌ یاسایی‌.

هــ. ر


PM:01:48:13/08/2018


ئه‌م بابه‌ته 5320 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو