ژماره‌یه‌ك راوچی ده‌ستگیركران
راوكردنی ئاژه‌ڵ و باڵنده‌ی كێوی له زیادبووندایه
وێستگه نیوز-
ده‌سته‌ی پاراستن و چاككردنی ژینگه به هاوكاری هێزه‌كانی پۆلیسی ژینگه ژماره‌یه‌ك راوچییان ده‌ستگیركردووه كه به نایاسایی راویان كردووه و ده‌ستبه‌سه‌ر كه‌لوپه‌له‌كانیشیان گیراوه.
حاكم سه‌مه‌د محه‌مه‌د، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی پاراستن و چاككردنی ژینگه به وێستگه نیوزی راگه‌یاند، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ لیوا مسته‌فا، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی دارستان و ژینگه، عه‌بدوڵا محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی ژینگه‌ی هه‌ولێر و چه‌ندین مه‌فره‌زه‌ی پۆلیسی دارستان هه‌ڵمه‌تێكیان بۆ ده‌ستگیركردنی ژماره‌یه‌ك له‌و كه‌سانه ئه‌نجامداوه كه به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی راویان كردووه و چه‌ندین كه‌سیش ده‌ستگیركراون و ده‌ستبه‌سه‌ر كه‌لوپه‌له‌كانیان گیراوه.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، دواتر سه‌ردانی بازاڕی باڵنده‌كانی شاری هه‌ولێریان كردووه و ده‌ستیان به‌سه‌ر ژماره‌یه‌كی زۆر باڵنده‌دا گرتووه و ره‌وانه‌ی ناو سروشت كراونه‌ته‌وه.
هــ. ر
PM:07:56:05/01/2018
ئه‌م بابه‌ته 3360
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت