له‌ هه‌ولێر به‌ ده‌ستڕێژی گوللـه‌ كه‌سێك كوژرا


وێستگه‌نیوزـ

بەیانی ئەمڕۆ لە بەردەم باخی شار لە نزیك قەڵای هەولێر كەسێك بە دەستڕێژی گوللـه‌ كوژرا و دواتریش ئاسایشی هەولێر رایگەیاند، "بکوژەکە خۆی رادەستی هێزەکانی پۆلیس کردووە".

 
ئەمڕۆ 5ی ئایاری 2024 ئاسایشی هەولێر رایگەیاند، لە رووداوێکی تەقەکردندا لە ناو بازاڕی شاری هەولێر هاووڵاتییەک بەناوی (ئیدریس ئەسعەدوک صالح )ەوە، لەلایەن تۆمەتبارێکەوە بەناوی (ع، س، أ) کوژرا.

ئاسایشی هەولێر ئاشکرایکردووە، بەپێی زانیارییەکان هۆکاری ئەم تاوانە کێشەیەکەی کۆنی کۆمەڵایەتی بووە، و لە ئێستاشدا بکوژەکە خۆی رادەستی هێزەکانی پۆلیسی  کردووە.


AM:11:52:05/05/2024


ئه‌م بابه‌ته 1408 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت