وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل: به‌م نزیكانه ده‌ڕۆینه ناو ره‌فه‌ح
وێستگه نیوزـ
هاوكات له‌گه‌ڵ زیادبوونی گوشاره‌كان له‌سه‌ر بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرایل بۆ ئه‌وه‌ی رێككه‌وتنی دیله‌كان له‌گه‌ڵ حه‌ماس ئه‌نجانم نه‌دات، یۆئاڤ گالانت وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل رایگه‌یاند بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس، ده‌ریخست جدیی نییه له گه‌یشتن به ئاگربه‌ست و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد ئه‌گه‌ر وابێت، ئه‌وا ئیسرائیل "له داهاتوویه‌كی زۆر نزیكدا" ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی بۆ سه‌ر ره‌فح و ناوچه‌كانی دیكه‌ی كه‌رتی غه‌ززه، ده‌ستپێده‌كات.
لای خۆیه‌وه، ئیتمار بن گڤیر، وه‌زیری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئیسرائیل، به ناتانیاهۆ ده‌ڵێت: "هه‌ر ئێستا بڕۆ بۆ ره‌فه‌ح".
بن گڤیر، ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه 5ی ئایاری 2024، له تویتێكدا له‌سه‌ر تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی "ئێكس" ده‌ڵێت: "ئێمه هێرشمان نه‌كرده سه‌ر غه‌ززه و 7ی ئۆكتۆبه‌رمان وه‌رگرت، ئێمه به خێرایی هێرشمان نه‌كرد و هێرشێكی وردمان وه‌رگرت، ناتانیاهۆ هه‌ر ئێستا بڕۆ بۆ ره‌فه‌ح".
تویته‌كه‌ی ئه‌و وه‌زیره‌ی ئیسرائیل، هاوكاته له‌گه‌ڵ لێدوانه‌كانی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل كه تێیدا جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه ئیسرائیل، به داواكاری حه‌ماس بۆ كۆتاییهێنان به شه‌ڕه‌كه و كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئیسرائیل له غه‌ززه، رازینابێت. چونكه رازیبوون به‌و داواكاریانه، واته رازیبوون به مانه‌وه‌ی حه‌ماس له ده‌سه‌ڵاتدا.
ناتانیاهۆ پێداگری ده‌كات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی: "رازیبوون و پابه‌ندبوون به‌و جۆره داواكاریانه، دووباره رێگا بۆ هه‌ڕه‌شه‌كردن بۆ سه‌ر ئیسرائیلییه‌كانی نێو ئۆردوگاكانی ده‌وروبه‌ری غه‌ززه و باشور و سه‌رتاپای وڵات، خۆشده‌كات".
هه‌روه‌ها پێیوایه رازیبوون له‌سه‌ر داواكارییه‌كانی حه‌ماس، واته دووباره بوونه‌وه‌ی هێرشێكی ته‌واو هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی له 7 ئۆكتۆبه‌ر روویدا و دووباره بوونه‌وه‌ی هێرشه‌كه‌ش ته‌نها مه‌سه‌له‌ی كاته.
له كاتێكی پێشتر له‌مڕۆدا، بێزالیل سمۆتریچ وه‌زیری دارایی ئیسرائیل، له خۆپیشاندانێكدا بۆ كه‌سوكاری ئه‌و سه‌ربازانه‌ی له كه‌رتی غه‌ززه كوژراون، دوایكرد په‌له‌بكرێت له په‌لاماردانی شاری ره‌فح.
وه‌زیری دارایی رووی قسه‌كانی ده‌كاته ناتانیاهۆ و جادی ئایزنكۆت وه‌زیری حكومه‌ت بۆ شه‌ڕ و یواڤ گالانت وه‌زیری به‌رگری و ده‌ڵێت: "هه‌موان ده‌یانه‌وێت دیله‌كان بگه‌ڕێنه‌وه، به‌ڵام نه‌ك به ته‌سلیمبوون".
ئاشكرایه هه‌وڵه‌كانی نێوه‌ندگیری كه میسر و قه‌ته‌ر و ئه‌مریكا رابه‌رایه‌تی ده‌كه‌ن، زیاد له چه‌ند مانگێكه له پشت كه‌والیسه‌كانه‌وه به‌رده‌وامی هه‌یه و هه‌وڵی گه‌شتن به ئاگربه‌ست ده‌ده‌ن.
له كۆی 250 دیل كه حه‌ماس له 7ی ئۆكتۆبه‌ری رابردوو، ده‌ستگیری كردوون، تا حاڵی حازر نزیكه‌ی 129 دیلی ئیسرائیلی له غه‌ززه‌یه و به گوێره‌ی به‌رپرسه ئیسرائیلییه‌كان تا ئێستا 35 دیل كۆچی دواییان كردووه.
PM:09:01:05/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 904
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت