ئاگاداربه.. تووشی تۆقین بویت دڵت کێشەی نییە
وێستگە ستایل-
رۆژانە چەندین کەس سەردانی پزیشکانی دڵ و سنگ و هەناوی دەکەن بە مەبستی دڵنیابوونەوە لەوەی کە نەخۆشی دڵیان نییە، چونکە ئەوان توشی حالەتێکی تووند دەبن کە تیایدا چەندین نیشانە بە یەکەوە و لەناکاو روویان تێدەکات و کەسەکە دەترسێت توشی جەلدەی دڵبوبێت، دكتۆر جەعفەر پزیشکی پسپۆری دەروونی هاوڵاتیان لهم حاڵهته دهرونییه دڵنیا دهكاتهوه كه گرفتهكه دڵیان نییه بهڵكو بابهتهكه دهرونییه.
نیشانەکانی ئهم گرفته زیاتر بریتیین لە سنگ ئێشە، تەنگەنەفەسی، بێهێزبوون، تەزو و گەرمبوونی لاشە، یەڵنج، گێژبوون و ترس لە مردن.
ئەو حالەتە زۆربەی کات لە ٥ خولەک کەمتر دەخایەنێت و هەندێکجاریش دەگاتە یەک سەعات.
سەرجەم پشکنینەکان بە ئیکۆ و هێلکاری دڵ و تەنانەت هەندێکجار قەستەرەش دەکەن، بەڵام هیچیان نەخۆشی دڵ پیشان نادەن، بەڵکو سەرجەمیان نۆرمەڵ دەردەچن. کەسەکەش چەندین پزیشکی گۆریوە و هەمان دەرئەنجامی هەبووە.
ئەم حالەتە پێیدەوترێت نەوبەی تۆقین! حالەتێکی دەرونییە، بە چەندین شێووە دەردەکەوێت. ئەم نەخۆشییە یەکێکە لەو نەخۆشییانەی کە چارەسەریان هەیە و دەتوانرێت چارەسەری نەخۆشەیەکە بکرێت لە لای پزیشکی دەروونی، بە دەرمان یان بە چارەسەری دەرونی لە سەر شیوەی چارەسەری رەفتاری – هزری.
PM:09:23:26/04/2022
ئهم بابهته 2764
جار خوێنراوهتهوه