دایكێك ده‌ڵێت" خۆم ده‌كوژم ئه‌گه‌ر كچه‌كه‌م له سزادانی هاوسه‌ره‌كه‌ی په‌شیمان بێته‌وه"
وێستگە ستایل-
دایكی خانمێكی سعودی له شاری جده هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات خۆی بكوژێت ئه‌گه‌ر كچه‌كه‌ی په‌شیمان ببێته‌وه له وه‌رگرتنی مافی خۆی له هاوسه‌ره‌كه‌ی پاش ئه‌وه‌ی ئه‌شكه‌نجه‌یداوه و ده‌ستدرێژی كردۆته سه‌ری.
چیرۆكی ئه‌م خێزانه ئێستا بۆته باسی گه‌رمی نێوان هاوڵاتیانی سعودیه، پاش ئه‌وه‌ی پیاوێك ئه‌شكه‌نجه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌دات و لێیده‌دات ئازار به چاوی ده‌گه‌یه‌نێت و سه‌ری ده‌شكێنێت و جه‌سته‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی مه‌ترسیدار بریندار ده‌كات.
به‌بڕیاری دادگا ئێستا ئه‌م پیاوه كه به چه‌قۆ ئه‌شكه‌نجه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌یداوه، ڕاگیراوه بۆ ئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت، دایكی كچه‌كه هیچ بیانویه‌ك بۆ ئازادكردنی زاواكه‌ی قبوڵ ناكات، هه‌ڕه‌شه‌ی له كچه‌كه‌شی كردوه ئه‌گه‌ر سكاڵاكه‌ی بكێشێته‌وه ئه‌وه خۆی ده‌كوژێت.
ئه‌و پیاوه‌ی ئه‌م كاره‌ی به‌رامبه‌ر هاوسه‌ره‌كه‌ی كردوه ته‌مه‌نی 33 ساڵه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كارێكی دیاریكراوی نییه به‌ڵام له‌ڕووی داراییه‌وه كێشه‌ی نییه، پێشتر چه‌ندینجار له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانی و خزمه‌تكاری ماڵه‌كه‌یان به هه‌مان شێوه توندوتیژی به‌كارهێناوه.
دایكی ئافره‌ته‌كه‌ش ده‌ڵێت" به‌رده‌وام زاواكه‌م هه‌ڕه‌شه‌ی له كچه‌كه‌م كردوه به‌هیچ جۆرێك هیچ شتێك له‌باره‌ی ڕه‌فتاره‌كانی ئه‌و لای كه‌س باس نه‌كات، كچه‌كه‌شم ترساوه له داهاتووی 8 منداڵه‌كه‌ی له‌به‌ر ئه‌وه به ناچاری هیچی نه‌وتووه"
PM:05:24:26/04/2022
ئه‌م بابه‌ته 8520
جار خوێنراوه‌ته‌وه