‌هۆكاره‌كانی ئازار و گریانی منداڵی تازە لە دایک بوو

وێستگە ستایل-

گریان بریتییە لە یەکێك لە دیاردە سەرەکیەکانی ژیانی منداڵ و باوترین رێگای پەیوەندی کردنی منداڵ و خێزان دادەنرێت، ئەو دیاردەیە بە شێوەیەکی گشتی لە ھەفتەی ٢-٣ تەمەنی دەست پێ دەکات لە تەمەنی ٨ ھەفتەیی زۆر بەرز دەبێت و لە تەمەنی ١٢ ھەفتەیی بە دواوە کەمتر دەبێت ،وە بە ھۆی سەرەکی ئەم دیاردەیە لە رووی زانستیەوە نەزانراوە ئەگەر ھەندێ ھۆکاری گریانی منداڵ زۆر دیار و روونن، دكتۆر كاوێس پزیشكی نه‌خۆشییه‌كانی منداڵان له‌م بابه‌ته‌دا زانیاری زیاتر له‌سه‌ر هۆكاره‌كانی ئازار و گریانی منداڵی تازە لە دایک بوو ده‌خاته‌ ڕوو.

ئه‌م پزیشكه‌ ده‌ڵێت" بە گشتی بە لایەنی کەم ٪٤٠ منداڵەکان ئەم حاڵەتەیان ھەیە و لە ھەردوو رەگەزی نێر و مێ و ئەوەی شیری دایک و قوت و دەخوات روودەدات و رێژەکەشیان لە یەکتری نزیکە "

ئازار و گریان لە یەکێک لە گرفتە سەرەکیەکانی منداڵی تازە  لە دایک بووە کە دەبێتە ھۆی گریانێکی زۆری زیاتر لە ٣ کاتژمێر لە رۆژێکدا و زیاتریش لە سێ رۆژ لە ھەفتەیەکدا دووبارە دەبێتەوە و بە شێوەیەکی گشتی لە نێوان ٣ بۆ ٤ مانگ دیار نامێنێت ،جیاوازی نێوان گریانی ئاسایی و گریانی لە ئەنجامی ئازار .

گریانی ئاسایی ئەو تەمەنە ئەوەیە کە منداڵ لە شەو رۆژێکدا کەمتر لە ٢ کاتژمێر بگرێت وە ھیچ نیشانەیەکی تری نەبێت بەڵام گریانی ئازار ئەوەیە منداڵ لە ناکاو دەست پێبکات و بە گریان و زیاتر لە ٣ کاتژمێر لە رۆژێکدا وە گریانەکان بێ پێشەکی دەبن و زۆر لە ناکاون ، زیاتر لە کاتی ئێواران روودەدات وە گریانەکان زۆر توندە و زۆر جاریش بە قیژەن وە دایك و باوك ھەست دەکەن کەوا منداڵەکەیان ئازاری ھەیە .

ھۆکارەکانی دیكه‌ی‌ گریانی تازە لە دایک بوو بریتیه‌ له‌:

1-برسێتی منداڵ کە وا زۆر جار منداڵ دەست دەست دەکات بە گریان و بۆیە پێویستە شیر پێشکەش بە منداڵ بکرێت بۆ دڵنیابوونەوە.

2-  لەوانەیە منداڵەکە نەخۆش بێت یان سەرەتایی نەخۆشی بێت بۆیە پێویستە بە وردی چاودێری بکرێت دڵنیا ببێتەوە کەوا  تای نیە.

3- دڵنیابوون لەوەی کە شوێنەکەی زۆر گەرم نیە وجلەکانی گونجاون و لایەنی کەم تەسک نین.

4-  بوونی وورووژان( حەساسیە ) لە شیر کە ھەندێک جار روودەدات بە تایبەت لە شیر و ھەندێک جار لەو خواردنانە ی کە دایک دەیخوات بە تایبەت چەرەزات و ھێلکە کە منداڵ دەست دەکات بە گریان لە کاتژمێری یەکەم لە خواردنی شیری دایك یان درووست کراو.

رێگای چارەسەری:
ئەگەر شیری دایك دەخوات ئەوا کارێکی زۆر باش دەبێت دایك ھەوڵبدات کەوا بزانێت منداڵەکەی ئازاری ھەیە لە دوای خواردنی شیر ئەویش خواردنێکی تایبەتی خوار دبێت .

ئەگەر شیری قوتوی دەخوارد ئەوا جۆرێك ھەڵبژێرێت کەوا ئازاری کەم بۆ دروست بکات بە شێوەیەکی پێ بدات تاوەکو کەمترین ھەوا قوت بدات ،وابکات شیرەکەی بە شێوەیەك پێ بدات کە ھەوا قووت نەدات بە تایبەت منداڵەکە سەری بەرز بێت و نزیک بێت لە شێوازی دانیشتن ، دەست بە پشت داھێنان و تەپە تەپ کردن لە پشتی منداڵ یارمەتی ئارامی دەدات .

ـنیشانە ترسناکەکان کە پێویست دەکات بە ھەند وەربگیرێت و سەردانی پزیشک بکرێت ، ئەگەر منداڵ زیاتر لە ٣-٤ کاتژمێر لە رۆژێکدا گریا ، یان کاتێك ھەست دەکرا کەوا منداڵەکە کەوتووە یان شتی بەرکەوتووە .

ئەگەر منداڵەکە شیری نەدەخوارد رەتی دەکردەوە یان بە دوایدا دەرشێتەوە ئەگەر  میزکردنی زۆر کەم بوونیان بە ئازار یان بۆنی ناخۆشی لێ دەھات یان بوونی خۆێن لە پیسایی منداڵدا ھەبوو یان منداڵەکە شل وخاو و کەم جووڵە ببوو.


PM:05:01:26/04/2022


ئه‌م بابه‌ته 2152 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل