ڤیدیۆ: سه‌رۆكی ئۆكرانیا ئالووده‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ره؟
وێستگە ستایل-
له‌نێوان چالاكوانه‌كانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاوبۆته‌وه تیایدا ده‌رده‌كه‌وێت سه‌رۆكی ئۆكرانیا" ڤۆلۆدیمیر زیلنسكی" بۆدره‌یه‌ك له‌سه‌ر مێزه‌كه‌یه‌تی، باس له‌وه ده‌كرێت سه‌رۆك ئالووده‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ره، ڤیدیۆكه ژماره‌یه‌كی زۆر بینه‌ری هه‌بووه.
ئاژانسی" فرانس پرێس" ئاشكرای كردوه ڕاستی بابه‌ته‌كه به‌و جۆره‌یه كه زیلنیسكی به ڤیدیۆ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی كۆمپانیای تێسلا" ئه‌یلۆن ماسك" 6 ی مانگی ڕابردوو كۆبوونه‌وه‌ی كردوه، كه‌سانێك هه‌ستاون به ده‌ستكار كردنی ڤیدیۆ بنه‌ڕه‌تیه‌كه و ئه‌و بۆدره سپیه‌ی له ڤیدیۆكه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت زیادیان كردوه هه‌تا بابه‌ته‌كه به‌جۆرێك بڕوات كه زیلنسكی ئالووده‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ره، به‌ڵام له‌ڕاستیدا وانییه.
PM:03:36:26/04/2022
ئه‌م بابه‌ته 4828
جار خوێنراوه‌ته‌وه