هه‌ڵكه‌وت زاهیر: دڵمان لای لوبنانیەكانە
وێستگە ستایل-
كاردانه‌وه‌ی هاوڵاتیان له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان له‌دوای ته‌قینه‌وه‌كه‌ی دوێنێی لوبنان تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی ته‌نیه‌وه و هه‌موان خه‌مبارن بۆ ئه‌و كاره‌ساته‌ی دوێنێ له به‌یروت ڕویدا.
ئاواز‌ا دانه‌ر هه‌ڵكه‌وت زاهیر له‌ڕێی په‌یجی فه‌رمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك خه‌مباره بۆ ئه‌م ڕووداوه و نوسیویه‌تی" هیوای سەلامەتی بۆ بریندارەكان دەخوازم و هاوسۆزی خۆم بۆ قوربانیانی كارەساتەكە دەردەبڕم. داواكارم لە خوای گەورە سەبوری هەموو لایەك بدات"
سه‌رله ئێواره‌ی دوێنێ سێشەممە 4ی ئابی 2020 لە بەیروتی پایتەختی لوبنان دوو تەقینەوەی بەهێز روویاندا، بەهۆیانەوە، جگە لە زیانی گیانی، زیانێکی زۆریی ماددی کەوتەوە، وەزارەتی تەندروستیی لوبنانیش له دوایین ئاماردا ئاشكرایكردوه كه زیاتر لە چوار هەزار کەس برینداربوون و زیاتر لە 100ی دیكه‌ش گیانیان لەدەستداوە.
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانی لوبنان باسیان له‌وه كردوه كه دوو هه‌زار و 700 تۆن له مادده‌ی "نیتراتی ئامۆنیۆم" له كۆگایه‌كدا ته‌قییوه‌ته‌وه، دەشڵێن کە تەقینەوەکە لەکاتی له‌حیمكردنی ده‌ره‌چه‌یه‌كی بچوك لە شوێنی هەڵگرتنی ئەو تەقەمەنییانە روویداوە و کاری لەحیمکردنەکە بۆ ئەوە بووە لەو دەرەچە بچوکەوە ماددە تەقێنەرەکە دزە نەکات یان دەستی بۆ نەبرێت.
PM:12:33:05/08/2020
ئه‌م بابه‌ته 2280
جار خوێنراوه‌ته‌وه