ژنان یان پیاوان كامیان زیاتر درۆ ده‌كه‌ن؟
وێستگە ستایل-
پیاوان له ئافره‌تان زیاتر درۆ ده‌كه‌ن ئه‌مه‌ش ئه‌نجامی زیاتر له 500 توێژینه‌وه‌ی ده‌رونیه كه كۆمه‌ڵێك له زاناكان له ئه‌ڵمانیا و ئیسرائیل ئه‌نجامیانداوه و تیایدا 44 هه‌زار كه‌س به‌ژداریان كردوه.
زاناكان له‌سه‌ر بابه‌تی ناپاكی و ده‌ستپاكی و درۆكردن ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌یان ئه‌نجامداوه و ئه‌نجامه‌كان ئاشرایان كردوه ڕه‌گه‌ز و ته‌مه‌ن كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌تانه و پیاوان زیاتر له ئافره‌تان درۆ ده‌كه‌ن و هه‌ندێكجاریش ئافره‌تان ته‌واوی ئه‌و بابه‌ته‌ی ده‌یزانن نایڵێن و ده‌یشارنه‌وه.
%42 ی ئه‌و پیاوانه‌ی به‌ژداری توێژینه‌وه‌كه‌یان كردبوو درۆیان كردوه و له به‌رامبه‌ردا %38 ئافره‌ته‌كان درۆیان كردوه، ئه‌مه ئه‌نجامی 565 توێژینه‌وه‌ی جیاوازه له په‌یمانگاكانی ماكس بلانك له ئه‌ڵمانیا و ئیسرائیل ئه‌نجامدراوه.
گه‌نجه‌كان زیاتر له به‌ته‌مه‌نه‌كان درۆ ده‌كه‌ن و زیادبوونی هه‌ر ساڵێك بۆ ته‌مه‌ن تێكڕای ڕاستگۆی مرۆڤ به ڕێژه‌ی %0.28 زیاد ده‌كات.
س: BBC
AM:11:55:19/01/2019
ئه‌م بابه‌ته 3836
جار خوێنراوه‌ته‌وه