ژه‌هری جاڵجاڵۆكه چاره‌سه‌ری جۆرێكی مه‌ترسیداری شێرپه‌نجه ده‌كات
وێستگە ستایل-
زاناكان له زانكۆی QIMR گه‌یشتنه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی ده‌توانرێت ژه‌هری هه‌ندێك جۆری جاڵجاڵۆكه بۆ چاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه‌ی پێست به‌كاربهێنرێت.
ماریا ئیكونوموبولو كه یه‌كێكه له‌و توێژه‌ره‌وانه‌ی به‌ژداری ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ی كردوه له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ده‌ڵێت" له‌دوای ئه‌و تاقیكردنه‌وانه‌ی له‌سه‌ر مشك كردومانه توانیومانه بگه‌ینه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی ئه‌و جۆره پیپتیده‌ی له‌ناو ژه‌هری هه‌ندێك جۆر ل جاڵجاڵۆكه هه‌یه وه‌ك Agelenidae توانای چاره‌سه‌ری میلانۆما و شێرپه‌نجه‌ی مه‌ترسیداری پێست ده‌كات"
ئه‌م توێژه‌ره ده‌ڵێت " توانیومانه له‌ڕێی ئه‌م تاقیكردنه‌وه‌یه‌وه كاریگه‌ری پیپتیدایت بزانین له‌سه‌ر جۆره جیاوازه‌كانی وه‌ره‌م و له‌سه‌ر چه‌ند گیانه‌وه‌رێكی جیاواز له تاقیگه و هه‌مان ده‌رمان له‌سه‌ر دوو كه‌سی خۆبه‌خش تاقیكراوه‌ته‌وه و ئاشكرا بووه كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر مرۆڤیش ئه‌رێنی یه"
ژه‌هری جاڵجاڵۆكه یه‌كێكه له‌و پێكهاتانه‌ی له ئێستادا توێژینه‌وه‌ی زۆری له‌سه‌ر ده‌كرێت و بۆته جێگه‌ی باسی زاناكان له زانكۆی" كویزلاند و په‌یمانگای Florey بۆ زانستی ده‌مار " و بۆیان ئاشكرا بووه كه ژه‌هری جاڵجاڵۆكه توانای چاره‌سه‌ری جۆرێكی ده‌گمه‌ن له ئازاری سه‌ری هه‌یه كه چه‌ندین ساڵه زانست ده‌سته‌وه‌ستان بووه له دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بۆی.
AM:11:22:17/10/2018
ئه‌م بابه‌ته 671
جار خوێنراوه‌ته‌وه