‌یارمه‌تی دروستبوونی خڕۆكه‌ی‌ سووری خوێن ده‌ده‌ن

وێستگە ستایل-


خڕۆكه‌ سووره‌كانی خوێن به‌رپرسیاره‌ له‌ گه‌یاندنی ئۆكسجین به‌ ئه‌ندامه‌كانی له‌ش، هه‌ندێك كه‌س گرفتی كه‌می ڕێژه‌ی‌ خڕۆكه‌ سووره‌كانی خوێنیان هه‌یه‌، ئه‌مانه‌ش هۆكاره‌كانی دروستبوونی خڕۆكه‌ سووره‌كانی خوێنن.


1- پێویستە مۆخی ئێسك ( Stem cell ) ساغ و بی كەم و كوڕی و بێ كێشە بێت ئه‌گه‌ر هاتوو تووشی كیشە بوو ئەوا یا ناتوانیت خڕۆكەی سوور بەرهەم بێنێت یان كە بەرهەمی هێنا ناتەواو دەبێت بە جۆریك لە جۆرەكان كە فرمانە سەرەكییەكانی پێ جێ بەجێ ناكرێت و كەسەكەش تووشی كەم خوێنی دەبێت بە جۆرێك لە جۆرەكان زۆربەیان تا دریژایی ژیانیان پێوەی دەناڵێنن، گرنگترین ئەو كێشانەش كە تووشی خڕۆكە دەبن وەك:
أ- بەركەوتنی تیشكی Exposure to X - Ray.
ب - بەركەوتنی تیشكی Exposure to atomic rumors.
ج - ژەهراوی بوون Poisoning.

كاتێك كە خڕۆكە یەكێك لەم كاریگەرییانەی سەرەوە كاری تێ دەكات دەبێتە هۆی ئەوەی تووشی كەم خوێنی بێت (  Anemia malignant ) یاخود یەكێك یان زیاتر لەم نەخۆشییانە:
- كەم خوێنی Anemia.
- كەم خوێنی ( المنجلی ) Skill cell anemia.
- كەم خوێنی شێواو A plastic anemia.
- كەم خوێنی كەمی ئاسن Iron deficiency anemia.
- كەم خوێنی فسیۆلۆجی Physiological anemia.
- كەم خوێنی بەهۆی كەمی ڤیتامین  Vitamin B12 deficiency.

2- پێویستە ئەو خوراكانە ڕۆژانە بەكاربهێنرێت كە تێرن بە ماددەی ئاسن لەبەر ئەوەی یارمەتی دروست بوونی هیمۆگلۆبین دەدەن وەك ( سپیناخ - پاقلەمەنییەكان - گۆشت - هێلكە بەتایبەتی زەردێنە - سێو - سەوزە ..هتد ).

هەروەها زۆر پێویستە ئەو خۆراكانە ڤیتامین B12 تێدا بێت كە ناونراوە ڕێگر لە تووش بوون بە Malignant Anemia كە ئەم ڤیتامینە لەگەڵ كاراكتەرێكی ناوەكی دا یەك دەگرێت كە گەدە دەری دەكات و پاشان لەلایەن ریخۆڵەوە دەمژرێت و لە ناو جگەردا هەڵدەگیرێت تا ئەگاتەی مۆخی ئێسك Bone marrow بەكاری دینێت بۆ دروست كردنی خڕۆكەی تازە.

ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی


PM:12:16:24/09/2018


ئه‌م بابه‌ته 2172 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل