نه‌شته‌رگه‌ری زراو به ناضور (لاپرۆسكۆپی) چی یە؟
وێستگە ستایل-
هه‌وكردنی توره‌كه‌ی زراو و دروستبونی به‌ردی زراو یه‌كێكه له نه‌خۆشییه بەربڵاو و باوه‌كان لە كۆمەڵگەداو دەبێتە هۆی ئاوسانی توره‌كه‌ی زراو و دروستبوونی ئازار.
بۆ چارەسەركردنیشی یەكێك لە ڕێگاكان بریتی یه له لابردنی توره‌كه‌ی زراو به نه‌شته‌رگه‌ری و كردنه‌وه‌ی سك ئه‌م ڕێگایەش یەكێكە لە ڕێگە كۆنه‌كان كە سك ئازاری زۆر دەبێت و زۆرجار نەخۆشەكە خوێنی پێویسته و نه‌خۆش بۆ چه‌ند رۆژێك له نه‌خۆشخانه ده‌مێنێته‌وه بۆماوه‌یه‌كی زیاتر ناتوانێت بچێته‌وه سه‌ر كاره‌كه‌ی.
بەڵام لە ئێستادا ڕێگا نوێیەكانی نه‌شته‌رگه‌ری لابردنی زراو بریتیه له ناڤور ( لاپرۆسكۆپی ) كه له ڕێگای ٣ یان ٤ كونی بچوكه‌وه نیو تا ١ سم نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه ئه‌نجام ده‌درێت و ماوه‌یه‌كی زۆر كه‌می ده‌وێت ماكی پاش نه‌شته‌رگه‌رییەكەش زۆر زۆر كه‌متره و نه‌خۆش پێویست ناكات له نه‌خۆشخانه بمێنێته‌وه و ته‌نها دوای چه‌ند ڕۆژێكی كه‌م ده‌توانێت بچێته‌وه سه‌ر كاره‌كه‌ی خۆی.
ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
AM:11:41:23/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 2631
جار خوێنراوه‌ته‌وه