ڤیدیۆ: بۆیه‌كه‌مجار خه‌ڵكی كوبا ئه‌نته‌رنێتیان پێ گه‌یشت
وێستگە ستایل-
ڕۆژی 14 ی ئه‌م مانگه 5 ملیۆن كه‌س له كوبا توانیان بۆ یه‌كه‌مجار بۆ ماوه‌ی 8 كاتژمێر هێڵی ئه‌نته‌رنێت به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌زموونی به‌كاربهێننن، و بڕیار وایه كۆمپانیای ETECSA ی تایبه‌ت به گواستنه‌وه و گه‌یاندن له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا خزمه‌تگوزاریه‌كانی هێڵی ئه‌نته‌رنێت به‌و كه‌سانه بفرۆشێت كه ئاره‌زووی ده‌كه‌ن.
جزیره‌ی كاریبی یه‌كێكه له وڵاته ڕۆژ ئاواییه‌كان كه زۆر كه‌م پێشكه‌وتوون له‌م بواره‌دا و ئه‌مه‌ش ده‌بێته یه‌كه‌مین جار كه هێڵی ئه‌نته‌رنێتی تیادا به‌رده‌ست بێت.
پێشتر هیچ ماڵێك هێڵی ئه‌نته‌رنێتی تیادا نه‌بووه ته‌نها ئه‌وه‌نده نه‌بێت كه له‌نێوان كڕیار و كۆمپانیاكان ڕێگه‌ی ئه‌نته‌رنێت و وای فای به‌شێوه‌یه‌كی زۆر كه‌م به‌كارهێنراوه و كه‌سانی ئاسایی نه‌یانتوانیوه به‌كاری بهێنن.
AM:10:14:16/08/2018
ئه‌م بابه‌ته 2008
جار خوێنراوه‌ته‌وه