سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و لیژنه هه‌میشه‌ییه‌كان چه‌ند پرسێكیان تاووتوێ كرد
دیمەنێک لە کۆبوونەوەکە
وێستگه نیوز ـ
ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ لیژنه هه‌میشه‌ییه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان تاوتوێی چه‌ند پرسێكی تایبه‌ت به به‌دواداچوون بۆ كاره‌كانی حكومه‌ت و كار و چالاكی لیژنه هاوبه‌شه‌كان كرد.
له راگه‌یه‌ندراوێكی په‌رله‌مانی كوردستاندا تیایدا هاتووه: پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشەممە 22ی كانوونی دووه‌می 2020، هێمن هەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بە ئامادەبوونی مونا قه‌هوه‌چی، سكرتێری په‌رله‌مان سه‌رپه‌رشتیی كۆبوونه‌وه‌ی فراوانی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی هەر نۆزدە لیژنه هه‌میشه‌ییه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستانیان كرد.
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: هێمن هەورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له وته‌یه‌كدا تیشكی خسته‌سه‌ر کۆبوونەوەی سبەینێی پەرلەمانی کوردستان کە بەشێکی دایشتنەکە تایبەت بوو بە شاندی دانوستاندكاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌مه‌به‌ستی خستنه‌ڕووی ده‌رئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كانیان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵی عیراق سه‌باره‌ت به (پڕۆژه بودجه‌ی ساڵی 2020 و كه‌یسی نه‌وت)، هه‌روه‌ها باسی لە گرنگی چاودێری و به‌دواداچوونی لیژنه‌كانی په‌رله‌مان بۆ كاره‌كانی حكومه‌ت له‌چوارچێوه‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌ماندا کرد.
ئاماژە بەوەشدراوە: هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان چه‌ند خاڵێكی گرنگی خسته‌ڕوو، له‌وانه هه‌ڵسه‌نگاندنی كاری لیژنه‌كان له‌ماوه‌ی سێ مانگی رابردوودا به‌پێی كۆنووسی كۆبوونه‌وه‌كان و به‌رنامه‌ی كار‌و چالاكی و كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌كان له وه‌رزی داهاتوو، گرنگیدان و كاركردن له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاساكانی حكومه‌ت و رێكخستنه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌كان به‌به‌شداریی سه‌رجه‌م ئه‌ندامەکانیان.
له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی لیژنه‌كان دووپاتیان له چاودێریكردن و به‌دواداچوونیان بۆ كاروباره‌كانی لیژنه‌كانیان کردەوە، راوبۆچوونیان له‌سه‌ر فراوانبوونی كاری لیژنه‌كانیان سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تیی پێشكه‌شكردنی پڕۆژه‌یاساو ئاماده‌كردنی ڤاپۆرت له‌باره‌یانه‌وه و سه‌ردانی مه‌یدانیی لیژنه‌كان و به‌دواداچوون و بانگهێشتكردنی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له داموده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ به‌دواداچوونی كاروباری تایبه‌ت به لیژنه‌كانیان له‌چوارچێوه‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆدا خستەروو.
هــ. ر
PM:09:48:22/01/2020
ئه‌م بابه‌ته 2792
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت