پەرلەمانی کوردستان ئیدانه‌ی بۆردومانی ناوچە سنوورییەکان دەکات

‌پەرلەمانی کوردستان ئیدانه‌ی بۆردومانی ناوچە سنوورییەکانی کرد

وێستگه‌ نیوز ـ
بۆ تاوتوێکردنی چەند پێشنیازێکی یاسایی، پەرلەمانی کوردستان ئەمڕۆ شەممە کۆبوونەوەی یاسایی خۆی ئەنجامدا و تیاشیدا، ئیدانەی بۆردومانی ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستانی کرد.


لە سەرەتای دەستپێکردنی کۆبوونەوەکە، د. ڤالا فەرید، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ئیدانەی بۆردومانی ناوچە سنوورییەکانی کرد و رایگەیاند: "ئیدانەی بۆردومانەکان دەکەین و بە گوێرەی دەستووری عیراق، حکومەتی عیراق بەرپرسە لە پاراستنی سنوورەکانی هەرێمی کوردستان".

راشیگەیاند: "داوا لە حکومەتی عیراق دەکەین بەئەرکی خۆی بۆ پاراستنی سنوورەکان هەڵبستێت و قەرەبووی زیان لێکەوتووانیش بکاتەوە".

پێشتریش، حکومەتی هەرێمی کوردستان داوای کردبوو، پەکەکە بارەگاکانی لە گوندەکان دوور بخاتەوە تا بەهۆی جەنگی نێوان سوپای تورکیا و گەریلاکانی پەکەکە، هاوڵاتیانی ناوچە سنوورییەکان نەبنە قوربانی.

هــ. ر


AM:11:56:06/07/2019


ئه‌م بابه‌ته 2380 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو