په‌رله‌مانی كوردستان سه‌رۆك هه‌ڵده‌بژێرێت و چوار ئه‌ندامی نوێش ده‌ستبه‌كار ده‌بن
پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە
وێستگه نیوز ـ
په‌رله‌مانی كوردستان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكێكی نوێ كۆده‌بێته‌وه و به‌پێی كارنامه‌ی دانیشتنه‌كه‌ش چه‌ند په‌رله‌مانتارێكیش له جێگه‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی بوونه‌ته وه‌زیر سوێند ده‌خۆن و ده‌ست به‌كار ده‌بن.
به‌گوێره‌ی كارنامه‌ی دانیشتنی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 11ی ته‌مموزی 2019، كه بڕیاره له كاتژمێر 11ی پێشنیوه‌ڕۆ به‌ڕێوه‌بچێت، له سێ بڕگه پێكهاتووه، یه‌كه‌م ئه‌و په‌رله‌مانتارانه سوێندی یاسایی ده‌خۆن كه‌له جێگه‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتارانه ده‌ستبه‌كار ده‌بن كه‌له فراكسیۆنه جیاوازه‌كانن و پۆستی وه‌زارییان وه‌رگرتووه.
ناوی په‌رله‌مانتاره نوێیه‌كان كه ئه‌مڕۆ سوێندی یاسایی ده‌خۆن:
1- له‌نجه ئیبراهیم عه‌بدولڕه‌حمان، له فراكسیۆنی پارتی له جێگه‌ی ڤالا فه‌رید ئیبراهیم ده‌ست به‌كار ده‌بێت.
2- شیرین یونس عه‌بدوڵا، له فراكسیۆنی یه‌كێتی له جێگه‌ی بێگه‌رد دڵشاد تاڵه‌بانی ده‌ست به‌كار ده‌بێت.
3- هیمداد سه‌باح بیلال، له جێگه‌ی ئایدن مه‌عروف سه‌لیم ده‌ست به‌كار ده‌بێت.
4- باپیر كامه‌لا سه‌لمان كامه‌لا، له جێگه‌ی عه‌بدوڵای حاجی مه‌حمود ده‌ستبه‌كار ده‌بێت.
بڕگه‌ی دووه‌می كارنامه‌ی دانیشتنەکەی په‌رله‌مانیش تایبه‌ته به میكانیزمی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی په‌رله‌مان.
بڕگه‌یه‌كی تری دانیشتنه‌كه، بریتییه له خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پێشنیازی بڕیاری دیاریكردنی رۆژی 3ی ئابی 2014 وه‌ك رۆژی كۆمه‌ڵكوژی ئێزدییه‌كان.
دوێنێ چوارشه‌ممه په‌رله‌مانی كوردستان متمانه‌ی به كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا، چوار په‌رله‌مانتاری كوردستان له فراكسیۆنه جیاوازه‌كان به‌هۆی پێدانی پۆستی وەزاری له حكومه‌تی نوێ كورسییه‌كانیان بۆ چوار په‌رله‌مانتاری نوێ جێده‌هێڵن.
هــ. ر
AM:10:33:11/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 2876
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت