پەرلەمانی کوردستان رۆژی شەممە کۆدەبێتەوە
فۆتۆ: ئەرشیڤ
وێستگە نیوز ـ
پەرلەمانی کوردستان لە نووسراوێکدا داوا لە پەرلەمانتاران دەکات رۆژی شەممە6ی تهمموزی 2019، ئامادەی کۆبوونەوەیەکی ئاسایی بن.
بەگوێرەی نووسراوێکی پەرلەمانی کوردستان، تیایدا هاتووه: کاتژمێر 11ی پێش نیوەڕۆی رۆژی شەممە 6ی تهمموزی 2019، دانیشتنی ژمارە 10ی ئاسایی ساڵی یەکەم لە خولی هەڵبژاردنی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان – عیراق بەڕێوەدەچێت.
ئەم کۆبوونەوەیە لە کاتێکدایە، لە کۆبوونەوەی رۆژی 30ی حوزهیرانی 2019 ی پەرلەمانی کوردستان، خولی بەهارەی پەرلەمان بۆ ماوەی 15 رۆژ درێژکرایەوە.
هــ. ر
AM:11:10:04/07/2019
ئهم بابهته 5776
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت