نه‌جمه‌دین كه‌ریم: سوربونی یه‌كێتی له‌سه‌ر دانانی پارێزگاری كه‌ركوك بۆ داپۆشینی خیانه‌ته‌كه‌یانه
نه‌جمه‌دین كه‌ریم
وێستگه نیوز ـ
نه‌جمه‌دین كه‌ریم رایگه‌یاند، سووربوونی یه‌كێتی له‌م كاته‌دا له‌سه‌ر پرسی دانانی پارێزگار بۆ شاری كه‌ركوك، بۆ داپۆشینی خیانه‌ته‌كه‌یان و په‌یداكردنی هاوبه‌شه، ده‌شڵێت: "دانانی پارێزگار له‌م كاته‌دا هیچ له دۆخی شاره‌كه ناگۆڕێت".
نه‌جمه‌دین كه‌ریم، به ده‌نگی ئه‌مریكای راگه‌یاند: "وه‌ك ده‌زانرێت له دوای 2003وه هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره كرا له‌كه‌ركوك ئه‌ویش به‌ستنه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆی كه‌ركوك به به‌غداوه ئه‌وه‌ش واتای ئه‌وه‌ی هه‌موو شته‌كانی 100% ئیداره‌ی سه‌ر به‌به‌غدا بوو، ده‌بوو ئیداره‌ی كه‌ركوك له دوای 2003 به‌هاوبه‌شی بوایه له‌نێوان به‌غدا و هه‌رێمی كوردستان".
وتیشی: "هه‌رچه‌نده ئه‌وكاته‌ی ئێمه له‌كه‌ركوك بوین به‌هاوكاری ئه‌نجومه‌نی پارێزگا هه‌موو كاره‌كان به‌شێوه‌یه‌كی باش ده‌ڕۆیشت تا ریفراندۆم كرا و پێشتریش ئاڵای كوردستان به‌شێوازێكی ئاشتیانه هه‌ڵكرا خه‌ڵك هه‌بوو ئه‌مه‌یان پێ خۆش نه‌بوو به بیانووی ئه‌وه‌ی دژی ریفراندۆمن، ئه‌مه‌یان قۆسته‌وه له‌گه‌ڵ لایه‌نی بێگانه نه‌یاری ئێمه وه‌ك كورد، رێككه‌وتن ئیداره‌ی كه‌ركوك و ئه‌نجومه‌نی پارێزگایان په‌كخست ئیداره‌یه‌كی سه‌پێنراویان سه‌پاند به سه‌ر كه‌ركوكدا، كێشه‌ی سه‌ره‌كی كه‌ركوك ئه‌وه‌یه كه 100% سه‌ر به‌به‌غدایه، به‌غدا ئه‌مڕۆ به‌هێزه‌وه به حه‌شدی شه‌عبیه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا گرتووه، جا ئه‌و كه‌سانه‌ی بوونه هۆی ئه‌و گۆڕانكارییانه به‌ڕاستی له 16ی ئۆكتۆبه‌ر هه‌ستان كه‌ركوك و هه‌موو شوێنه ناكۆكی له‌سه‌ره‌كان درایه ده‌ست حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عیراق ئه‌مڕۆ فرمێسكی تیمساحی بۆ ده‌ڕێژن".
وتیشی: "مه‌به‌ستم له‌و كه‌سانه ئه‌و كه‌سانه بوون كه له‌ناو یه‌كێیدا له‌ژێر په‌رده‌وه له‌گه‌ڵ وڵاتی ده‌ره‌وه و به‌غدا و حه‌شدی شه‌عبی رێككه‌وتبوون كه پێشمه‌رگه بكشێته‌وه و كه‌ركوكیان ته‌سلیم بكه‌ن، ئه‌مڕۆ زۆر باسی كه‌ركوك ده‌كرێت له دانوستنه‌كاندا و پێداگری ده‌كرێت كه ده‌بێت پارێزگارێكی كوردی یه‌كێتی دابنرێت، ئه‌مان خۆیان وایان كرد كه ئه‌و پارێزگاره و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكه كه كورد تیایدا زۆرینه بوو بێ ده‌سه‌ڵات بێت و هێزی بێگانه بێت كه‌ركوك داگیربكات".
نه‌جمه‌دین ئه‌وه‌شی وت: "هۆكاری ئه‌وه‌ی ئه‌و (كه‌سانه‌ی ناو یه‌كێتی وایان به‌سه‌ر كه‌ركودا هێنا له 16ی ئۆكتۆبه‌ر) به‌رژه‌وه‌ندی شه‌خسی و كێشه و ناكۆكی ناوخۆی یه‌كێتی بوو، ئه‌گه‌رنا به‌شێك له‌وانه‌ی دواتر دژی ریفراندۆم وه‌ستانه‌وه له رۆژی ریفراندۆم خۆیان و ژنه‌كانیان په‌نجه‌یان به‌شانازیه‌وه راده‌وه‌شاند كه‌ده‌نگیان به به‌ڵێ داوه به ریفراندۆم".
به بڕوای نه‌جمه‌دین كه‌ریم دانانی پارێزگارێكی كورد له‌م كاته‌دا بۆ كه‌ركوك هیچ له‌دۆخی كه‌ركوك ناگۆڕێت،" دانانی پارێزگارێكی كورد له یه‌كێتی بێت هه‌تا له پارتی له‌م كاته‌دا هیچ له مه‌وزوعه‌كه ناگۆڕێت، چونكه ئێستا ده‌سه‌ڵات لای پارێزگار نیه جگه له‌وه‌ی سوپای عیراق له‌شاره‌كه‌یه و حه‌شدی شه‌عبی به چه‌ندین به‌شی جیا كه هه‌ریكه‌ی سه‌ر به‌كه‌س و فرمان له‌لایه‌ك وه‌رده‌گرێت هاوكات هێزێكی تر بوه‌ته شوێنگره‌وه‌ی دژه‌تیرۆی عیراقی له‌شاره‌كه كه زۆر له دژه تیرۆر خراپتره و خه‌ڵكی بێزاركردووه هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ر ماڵه كورده‌كان پارێزگاریش هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی نیه".
نه‌جمه‌دین كه‌ریم ئه‌وه‌شی وت: "به‌بۆچونی من سوربونی ئه‌و براده‌رانه له‌م كاته‌دا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه پارێزگارێكی كوردی یه‌كێتی بۆ كه‌ركوك دابنرێت بۆ داپۆشینی ئه‌و كاره خراپه‌یه كه‌كرا كه به‌بۆچوونی من و زۆربه‌ی خه‌ڵكی كوردستانیش خیانه‌ت بوو له‌خه‌ڵكی كه‌ركوك ئه‌و شوێنانه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان كرا، فه‌رموو ئه‌وه دوزخورماتوو كوردی تێدانه‌ما خۆ له‌وێ كورد و ئه‌نجومه‌ن و قایمقامی كوردی-ش هه‌بوو ئه‌ی بۆ باسی ئه‌وێ ناكه‌ن؟ ئه‌مه ته‌نها بۆ داپۆشینی ئه‌و كاره چه‌په‌ڵه‌یانه كه‌هه‌موو میلله‌تی كوردستان مه‌حكومی كردووه به كاری خیانه‌ت و خراپ بۆ داپۆشینی ئه‌وه‌یه و به‌ڕاستی ده‌یانه‌وێت هاوبه‌ش بۆ خۆیان په‌یدا بكه‌ن".
راشیگه‌یاند: "من ئه‌مڕۆ په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵ هیچ لایه‌نێكی سیاسی‌دا نیه وه‌ك رێكخستن یا شتێكی تر به‌ڵام من هیوادارم هه‌موو لایه‌نه سیاسیه‌كان ئه‌وه بزانن به‌شدار نه‌بن له‌داپۆشینی ئه‌و كاره‌ی كه له16ی ئۆكتۆبه‌ردا كراوه".
هه‌روه‌ك رایگه‌یاند: "پارتی دیموكراتی كوردستان كه ئه‌مڕۆ گه‌وره‌ترین هێزی كوردستانه توانی په‌رله‌مانی كوردستان كۆبكاته‌وه و ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌ڵبژێردرێت، خۆم له‌گه‌ڵ جه‌نابی كاك مه‌سعود بارزانی و به‌شێك له‌سه‌ركرده‌كانی پارتی دانیشتووم به‌خه‌م ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه و ئه‌و یه‌كڕیزیه‌ن كه‌هه‌ندێك خه‌ڵكی تر بونه هۆكاری په‌رته‌وازه‌یی، بۆیه دڵنیام له‌كۆتایدا به‌له‌به‌رچاوگرتنی دۆخی كوردستان و كه‌ركوك و له‌به‌رژه‌وه‌ندی گشتی بڕیارێك ده‌ده‌ن كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی میلله‌تدا بێت به‌ڵام له‌هه‌مانكاتدا ئه‌ویش پارتی دیموكراتی كورستان ئه‌ركی سه‌رشانی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه خیانه‌تكردن و هێنانی هێزی بێگانه بۆ كوردستان نه‌بێته نه‌ریتێك كه له‌ناو كورد-دا له‌مه‌ودوا به‌شتێكی ئاسایی دابنرێت و هه‌ركه‌سێك هه‌ستێت خیانه‌ت بكات به‌یانی بێته‌وه بڵێت وه‌ڵا ده‌مانه‌وێت دابنیشن به‌وشێوه‌یه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكه‌ن".
نه‌جمه‌دین كه‌ریم، له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی پارتی چۆن ده‌توانێت ئه‌و به‌رپرسیرێتیه رابپه‌ڕێنێت، وتی: "خۆی به‌بۆچونی من ئێستا پارتی دیموكراتی كوردستان كارێكی باش ده‌كات كه له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و كۆمه‌ڵ و گۆڕان و سۆسیالیست و لایه‌نه‌كان گفتوگۆ ده‌كات و به‌شدارییان پێ بكات، به‌ڵام له‌هه‌مان كات-یشدا دیاره ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ده‌وری سه‌ره‌كیان هه‌بووه له‌وكاره‌ی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و بونه هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌مر-ییان كرد به سه‌ركرده‌كانی پێشمه‌رگه كه بكشێنه‌وه و پشتی پێشمه‌رگه‌كانی تر و خه‌ڵكی تر به‌ربده‌ن به‌بۆچونی من ده‌بێت پێداگری بكه‌ن كه ئه‌مانه به‌شداری له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا نه‌كه‌ن، چونكه به‌یانی هه‌مان كار ده‌كه‌نه‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌خه‌یاڵیاندا بێت، له‌هه‌مانكاتدا یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانیش كه حزبێكی خاوه‌ن خه‌بات و شه‌هیده نابێت خۆی ببه‌ستێته‌وه به‌كاری چه‌ند كه‌سێكه‌وه كه‌بونه هۆی له‌ده‌ستدانی نیوه‌ی خاكی هه‌رێمی كوردستانی باشور".
نه‌جمه‌دین كه‌ریم، جه‌ختی كرده‌وه دانانی پارێزگار هیچ "له مه‌وزوعه‌كه" ناگۆڕێت و وتیشی: "ده‌بێت كێشه‌ی كه‌ركوك له‌به‌غداده‌وه حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی به‌غدا پێكه‌وه چاره‌سه‌ری بكه‌ن، ئه‌گه‌رنا ئه‌م پینه و په‌ڕۆیانه و دانانی پارێزگار بۆ كه‌ركوك كێشه‌ی كه‌ركوك چاره‌سه‌ر ناكات، دانانی پارێزگارێكی كورد بۆ كه‌ركوك و پێداگری له‌م كاته‌دا ته‌نها "پینه‌وپه‌ڕۆیه" بۆ كاری چه‌ند كه‌سێك له16ی ئۆكتۆبه‌ر چونكه فه‌رمانكان له‌به‌غداوه دێن كاتی خۆی ئێمه "لامه‌ركه‌زیه‌تمان" جێ به‌جێ ده‌كرد چونكه یاسا له‌گه‌ڵ ئێمه بوو، به‌ڵام ئه‌م پارێزگاره راسته‌وخۆ فه‌رمانی به‌غدا جێ به‌جێ ده‌كات ئه‌وه‌تا نمونه لادانی ئه‌و هه‌موو به‌ڕێوه‌به‌ره كورده‌یه، بۆیه لادانی ئه‌م پارێزگاره و دانانی كه‌سێكی تر هیچ له‌مه‌وزوع ناگۆڕێت".
سه‌باره‌ت به‌بڕیاری مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بۆ دورخستنه‌وه‌ی له ریزه‌كانی ئه‌و حزبه؟ نه‌جمه‌دین كه‌ریم وتی"من له 15ی ته‌مموزی 2018، نامه‌ی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌م داوه به برای به‌ڕێزم كاك كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی، له‌به‌ر ئه‌وه ئێستا هه‌رچیه‌ك ده‌ڵێن ئه‌مه پاشماوه‌ی قسه‌یه ئه‌گه‌رنا من له 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه تا ئه‌مڕۆ هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی فه‌رمیم له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نه‌بووه جا ئێستا ده‌یانه‌وێت ئه‌وه دابپۆشن كه من دورده‌خه‌نه‌وه كه‌یفی خۆیانه هه‌رچیه‌ك ده‌كه‌ن، به‌ڵام من نامه‌كه‌شم بڵاوكرده‌وه به‌ڵام دیاره ئه‌وان راستگۆ نین له‌مامه‌ڵه له‌م جۆره كاره‌دا".
له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاری ئه‌گه‌ر وه‌ك چاره‌سه‌رێكی مام ناوه‌ند لایه‌نه‌كان داوایان لێكردی پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك بگریته ده‌ست ڕازی ده‌بیت؟ د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم ده‌ڵێت: "جارێكی تر دوباره‌ی ده‌كه‌مه‌وه دانانی پارێزگار له‌م كاته‌دا بۆ كه‌ركوك هیچ له‌دۆخی شاره‌كه ناگۆڕێت وه‌ك كارێكی جوانكاری ده‌بێت، به‌ڵكو ده‌بێت دۆخه‌كه بگه‌ڕێته‌وه پێش 16ی ئۆكتۆبه‌ر ئه‌وكات پارێزگارێك بۆ كه‌ركوك دابنرێت ئه‌گه‌ر كوردی-ش نه‌بێت به‌ڵام هه‌ڵبژارده‌ی كه‌ركوكیه‌كان بێت ئه‌و كات چاره‌سه‌ری دۆخه‌كه ده‌كات".
ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا پارتی پێشنیازی پۆستی حزبی یا حكومی بۆ كردویت؟ نه‌جمه‌دین كه‌ریم به‌م شێوه‌یه وه‌ڵامی دایه‌وه و وتی" حه‌زده‌كه‌م یه‌ك شت بڵێم، من هیچ ته‌حه‌فوزێكم نیه پارتی دیموكراتی كوردستان پارتێكه خه‌باتی كردووه، خۆم له ریزه‌كانی ئه‌و حزبه له حه‌فتاكاندا كارم كردووه، جه‌نابی مام جه‌لال و ئه‌وه‌ی پێی ده‌وترا باڵی مه‌كته‌بی سیاسی و منیش له‌ژێر قیاده‌ی ئه‌و حزبه كارمان كردووه و پێشمه‌رگه بوین، حه‌زده‌كه‌م ئه‌وه‌ش بڵێم كه له 16ی ئۆكتۆبه‌ر ئه‌گه‌ر سه‌ركردایه‌تی كورد به‌تایبه‌ت سه‌رۆكی هه‌رێم كاك مه‌سعود بارزانی، نه‌بوایه ئه‌وه حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عیراقی به‌ره‌و هه‌ولێر ده‌چوون سنووریان له‌گه‌ڵ توركیا داده‌خست پلانه‌كه به‌وجۆره بوو كه هه‌موو كیانی هه‌رێم نه‌هێڵن نه‌ك ته‌نها كه‌ركوك و ناوچه دابڕێنراوه‌كان، له هه‌مانكاتدا ئه‌وه‌ش ده‌ڵێم پارتی داوای لێنه‌كردووم كه ببمه ئه‌ندامی ئه‌و حزبه پۆست-یشم نه‌خراوه‌ته به‌رده‌م، من ئێستا كه‌سێكی سه‌ربه‌خۆم كار بۆ هه‌موو پارچه‌كانی كوردستان ده‌كه‌م".
نه‌جمه‌دین كه‌ریم، باسی له‌وه‌شكرد: "تا ئێستاش سوره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه به‌وه‌ی كه‌ركوك ببێته هه‌رێمێكی سه‌ربه‌خۆ چاره‌سه‌ره بۆ كه‌ركوك، كاتی خۆیشی كه مام جه‌لال نامه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی من-ی بۆ ئه‌و پۆسته نارد له‌گه‌ڵ ئه‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه‌ركوك بكرێته هه‌رێمێكی سه‌ربه‌خۆ".
وتیشی: "تا ئێستا-ش من پارێزگاری شه‌رعی شاره‌كه‌م، چونكه كه‌ركوك به‌پێی یاسای برێمه‌ر به‌ڕێوه‌ده‌چهێت نه‌ك یاسای 2013ی پارێزگاكان، به‌پێی یاسای برێمه‌ر-یش ده‌سه‌ڵاتی دانان و لادانی پارێزگار هی ئه‌نجومنی پارێزگایه نه‌ك په‌رله‌مانی عیراق و سه‌رۆكی وه‌زیران، هه‌روه‌ها له 19/9/2017 ش له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كی سه‌ركرده‌كانی پێشمه‌رگه و لایه‌نه سیاسیه‌كان له‌قه‌ڵای كه‌ركوك كه كاك كۆسره‌ت ئاماده‌بوو ئه‌و بڕیاره‌ی حكومه‌تی عیراقیان ره‌تكرده‌وه و جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه ئێمه پارێزگاری شه‌رعی شاره‌كه‌ین".
هــ. ر
AM:10:42:25/02/2019
ئه‌م بابه‌ته 3892
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت