ئاسایشی هه‌ولێر: بكوژی تاوانه‌كه‌ی كۆمه‌ڵگای مه‌لائۆمه‌ر ده‌ستگیر كرا
وێستگه‌نیوز-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر ده‌ستگیركردنی بكوژی تاوانه‌كه‌ی كۆمه‌ڵگای مه‌لائۆمه‌ری راگه‌یاند و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه هه‌ردووكیان خه‌ڵكی توركیا بوون.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "له رێكه‌وتی 2023/4/29 له‌كۆمه‌ڵگای مه‌لائۆمه‌ری سه‌ربه‌شاری هه‌ولێر تاوانێكی كوشتن رویدا و دوای ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه ده‌ركه‌وت كوژراوه‌كه ناوی (ئیسماعیل) هو خه‌ڵكی وڵاتی توركیایه و له‌سه‌ر كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی كوژراوه".
ئاسایشی هه‌ولێر ده‌ڵێت: "ده‌ستبه‌جێ له‌لایه‌ن تیمه‌كانمان به‌دواداچوون كرا و توانرا ناسنامه‌ی كه‌سی بكوژ به‌ناوی (م. خ. گ.) كه ئه‌ویش خه‌لكی وڵاتی توركیایه، ده‌ستنیشان بكرێ".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "دواتر به‌فه‌رمانی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایشی هه‌ولێر و له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی بازگه‌كان تۆمه‌تبار و هاوكارێكی تری تۆمه‌تبار به‌ناوی (ج. أ. أ.) ده‌ستگیر كران، كه به‌نیازبوون هه‌ڵبێن بۆ ده‌ره‌وه‌ی شاری هه‌ولێر".
روونیشیكرده‌وه كه "هه‌روه‌ها تۆمه‌تباری سێیه‌میش به‌ناوی(ج. م. ن.) كه به‌هه‌مان شێوه هاوكاری بكوژ بووه بۆ هه‌ڵهاتنی، له‌لایه‌ن هێزه‌كانمانه‌وه له‌ناوشاری هه‌ولێر ده‌ستگیر كرا".
ئاسایشی هه‌ولێر راشیگه‌یاند كه "تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی (م. خ. گ.) له لێكۆڵینه‌وه‌كان دانی به‌وه‌دا ناوه كه پێشینه‌ی تاوانی هه‌یه و له وڵاتی توركیاش تاوانێكی تری كوشتنی ئه‌نجامداوه".
PM:08:39:02/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 1320
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت