وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بڕیاری له به‌رژه‌وه‌ندی قوتابیانی تووشبووی شێرپه‌نجه دا
وێستگه‌نیوز-
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستان دوو بڕیاری له به‌رژه‌وه‌ندی قوتابیانی تووشبووی شێرپه‌نجه ده‌ركرد سه‌باره‌ت به تاقیكردنه‌وه‌كان.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2ی ئایاری 2024 وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستان به نووسراوی ژماره 147 گشتاندنێكی ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌كانی په‌روه‌رده كرد.
له گشتاندنه‌كه‌دا هاتووه كه " هه‌ر قوتابی و خوێندكارێك له هه‌ر پۆل و قۆناغێكی خوێندن بێت به تاقیكردنه‌وه‌ی نیشتمانی و وهزاریشهوه، تووشبووی شێرپه‌نجه بێت و چاره‌سه‌ر وه‌ربگرێت له نه‌خۆشخانه، ئه‌گه‌ر خۆی ئاماده‌یی تێدابوو تاقیكردنه‌وه ئه‌نجام بدات، له ڕێگه‌ی لیژنه‌وه پرسیاره‌كانی بۆ ده‌برێته نه‌خۆشخانه و له‌وێ وه‌ڵام ده‌داته‌وه.
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "گه‌ر نه‌خۆشییه‌كه‌ی له ئاستێكدا بوو نه‌یتوانی وه‌ڵام بداته‌وه، نمره‌ی تاقیكردنه‌وه‌كانی وه‌رزی یه‌كه‌می بۆ داده‌نرێته‌وه (ئه‌گه‌ر له به‌رژه‌وه‌ندی بوو)، یان له خولی دووه‌م له‌سه‌ر نمره‌ی 100 تاقیكردنه‌وه ده‌كات".
ئه‌مه‌ش ده‌قی گشتاندنهكهیه:
PM:07:47:02/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 760
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت