نه‌جمه‌دین كه‌ریم گەڕایەوە هه‌ولێر

‌نه‌جمه‌دین كه‌ریم

وێستگه‌ نیوز ـ
نووسینگەی پارێزگاری پێشووی کەرکووک ئاشکرای دەکات، نەجمەدین کەریم لە شاری هەولێرە و لە راییکردنی کارەکانیشی بەردەوامە.


سەرچاوەیەک لە نووسینگەی نەجمەدین کەریم، پارێزگاری پێشووی کەرکوک بە میدیاكانی نزیك له‌ پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند: "نەجمەدین کەریم گەڕاوەتەوە هەولێر و لە راییکردنی کارەکانی بەردەوامە".

راشیگەیاندووه‌: "سەرجەم ئەو هەواڵانەی باس لە دەستبەسەرکردنی نه‌جمه‌دین كه‌ریم دەکەن، دوورن لە راستییەوە".

پێشتر بەشێک لە میدیاکانی هەرێمی کوردستان و عیراق بڵاویانکردبووەوە، نەجمەدین کەریم لەسەر دۆسییەی گەندەڵی لەلایەن پۆلیسی ئینتەرپوڵ لە لوبنان دەستبەسەرکراوە و بڕیاریشە رادەستی حکومەتی عیراق بکرێتەوە.

له‌ دوای رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2017ه‌وه‌ نه‌جمه‌دین كه‌ریم، پارێزگاری پێشووی كه‌ركوك رووی كرده‌ شاری هه‌ولێر و ئێستا له‌وێ نیشته‌جێیه‌.

پێشتریش نه‌جمه‌دین كه‌ریم، رایگه‌یاندبوو، كه‌ نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی داوه‌ته‌ كۆسره‌ت ره‌سووڵ، جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بۆ وازهێنانی له‌و حزبه‌.

هــ. ر


AM:10:19:16/06/2019


ئه‌م بابه‌ته 6276 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو