وێستگه نیوز ـ
نه‌جمه‌دین كه‌ریم، پارێزگاری له‌كارلادراوی كه‌ركوك رایگه‌یاند، ئه‌وانه‌ی كه‌ركوكیان راده‌ستكرد ده‌بێت داوای لێبووردن له كه‌سوكاری شه‌هیدان بكه‌ن، ده‌شڵێت: "په‌نا به‌خودا ئاهه‌نگی نه‌ورۆزی ساڵی داهاتوو له قه‌ڵای كه‌ركوك ساز ده‌كه‌ین".
نه‌جمه‌دین كه‌ریم، به بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆزه‌وه له وتارێكدا له میحوه‌ری پردێ رایگه‌یاند: "له نه‌ورۆز پێویسته ئاڵای كوردستان هه‌ڵبكرێت و دووپاتیشی كرده‌وه، رۆژێك هه‌ر دێت كه به‌سه‌ربه‌رزییه‌وه بگه‌ڕێینه‌وه كه‌ركوك".
هه‌روه‌ها وتی: "له ساڵانی پێشوو به بۆنه‌ی ئاهه‌نگی نه‌ورۆز سه‌رله‌به‌ری شاری كه‌ركوكمان به ئاڵای كوردستان ده‌ته‌نی، به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌یبینین، كه ته‌نیا بۆ ماوه‌ی كاتژمێرێك مۆڵه‌تمان پێ ده‌درێت و ده‌بێت به‌ڵینیشیان پێ بده‌ین، كه ته‌نیا ئاڵای كوردستان به‌ده‌ستمانه‌وه ده‌بێت و هه‌ڵناكه‌ین، له كاتی ته‌واوبوونی ئاهه‌نگیش ئه‌و ئاڵایه ده‌بێت له‌گه‌ڵ خۆمان ببه‌ینه‌وه".
نه‌جمه‌دین كه‌ریم وتیشی: "ئه‌و رۆژه هه‌ر دێت كه كه‌ركوك بگه‌ڕێته‌وه باوه‌شی كوردستان و له‌م دۆخه‌ی ئێستا رزگاری ده‌بێت".
روونیشیكرده‌وه: "ئێمه له‌م رۆژه‌دا به‌و كه‌سانه‌ی كه ده‌یانگوت ئاڵای كوردستان ته‌نیا په‌ڕۆیێكه، ده‌ڵێین: ئاڵای كوردستان ئه‌و ئاڵایه‌یه كه پێشمه‌رگه هه‌ڵیده‌كرد و له شه‌ڕی دژ به داعش له ژێر سایه‌ی ئه‌و ئاڵایه به‌رگری له كوردستان ده‌كرد، بۆیه پێویسته ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌و قسانه‌یان ده‌كرد و به‌شداربوون له راده‌ستكردنی كه‌ركوك، داوای لێبوردن له دایك، هاوسه‌ر و منداڵی شه‌هید بكه‌ن، پێویسته له‌و خاكه بپاڕێنه‌وه و ماچی بكه‌ن كه چی‌یان به‌سه‌ر هێناوه و به‌رده‌وام سووكایه‌تی به خه‌ڵكی ئه‌و شاره ده‌كرێت و وه‌ك مرۆڤی خوارتر له نمره دوو مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت".
له به‌شێكی دیكه‌ی وتاره‌كه‌یدا پارێزگاری كه‌ركوك وتی: "له سایه‌ی پێشمه‌رگه و خوێنی شه‌هیدان به‌ڵێن به خه‌ڵكی كوردستان ده‌ده‌ین، هه‌تا له ژیان مابین به‌رگری له كه‌ركوك بكه‌ین و كۆڵ ناده‌ین تا ئه‌و شاره رزگار نه‌كه‌ینه‌وه".
نه‌جمه‌دین كه‌ریم وتیشی: "په‌نا به‌خودا ئاهه‌نگی نه‌ورۆزی ساڵی داهاتوو له قه‌ڵای كه‌ركوك ساز ده‌كه‌ین".
PM:10:17:20/03/2019
ئه‌م بابه‌ته 5388
جار خوێنراوه‌ته‌وه