نه‌جمه‌دین كه‌ریم له‌سه‌ر دوور خستنه‌وه له یه‌كێتی روونكردنه‌وه ده‌دات
نه‌جمه‌دین كه‌ریم
وێستگه نیوز ـ
له‌سه‌ر بڕیاری دوورخستنه‌وه‌ی له ریزه‌كانی یه‌كێتی، نه‌جمه‌دین كه‌ریم روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، به‌پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆ، به هیچ جۆرێك ده‌سه‌ڵاتی لادان و دانانی و ده‌ركردنی ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی به كه‌س نه‌دراوه.
د. نەجمەدین كەریم، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان دوای بڕیاری دوورخستنه‌وه‌ی له ریزه‌كانی حزبه‌كه‌ی، له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا ده‌ڵێت: "لەکاتێکدا وڵاتەکەمان و ناوچە دابڕاوەکان و کەرکوک بەتایبەتی بە کەشێکی دژوار و سەخت تێدەپەرێت، لەھەمان کاتدا بەشێک بەناو یەکێتی ئەم کارەساتەتان بەسەر نەتەوەکەمان و شارەکەمان ھێنا لەبری لێکۆڵینەوە و داوای لێبوردن لە کەسوکاری شەھیدان و ئەندامانی یەکێتی و شاری کەرکوک بکەن، کەجی ھێشتا بەکارە نامۆکانیان کە دوورە لە رەوشتی سیاسی و رەوشتی بەرزی ھەڤاڵ مام جه‌لال، بەردەوامن لە پیلانەکانیان".
نه‌جمه‌دین كه‌ریم له‌سه‌ر بڕیاری دوورخستنه‌وه‌ی له یه‌كێتی ده‌شڵێت: "بە پێی پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە مادەی 32 کارودەسەڵاتەکانی کۆمیتەی سەرکردایەتی دیاری کردووە کە پێک ھاتووە لە 8 برگە بە ھیج جۆرێک دەسەڵاتی لادان و دانان و دەرکردنی ئەندامانی سەرکردایەتی یان نیە".
ئه‌م روونكردنه‌وه‌یه دوای ئه‌وه دێت كه دوێنێ شه‌ممه 16ی شوباتی 2019، ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به زۆرینه‌ی ده‌نگ نه‌جمه‌دین كه‌ریم-ی له ریزه‌كانی حزبه‌كه‌ی دوورخسته‌وه.
نه‌جمه‌دین كه‌ریم، پارێزگاری پێشووی كه‌ركوك و ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی، دوای رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017، كه‌ركوكی جێهێشت و ئێستا له شاری هه‌ولێر نیشته‌جێیه.
ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌ی نه‌جمه‌دین كه‌ریم
روونکردنەوەیەک بۆ رای گشتی
لەکاتێکدا ولاتەکەمان و ناوجە دابراوەکان وکەرکوک بەتایبەتی بە کەشێکی دژوار و سەخت تێدەپەرێت لەھەمان کاتدا بەشێک بەناو یەکێتی ئەم کارەساتەتان بەسەر نەتەوەکەمان و شارەکەمان ھێنا لەبەری لێکۆلینەوە و داوای لێبوردن لە کەسوکاری شەھیدان و ئەندامانی یەکێتی و شاری کەرکوک بکەن کەجی ھێشتا بەکارە نامۆکانیان کە دوورە لە رەوشتی سیاسی و رەوشتی بەرزی ھەڤاڵ مام جلال بەردەوامن لە پیلانەکانیان بۆیە بەگرنگی دەزانین ئەم روونکردنەوەیە بۆ رای گشتی و شاری کەرکوکی خۆراگر رابگەیەنین:
1- بە پێی پەیرەوی ناوخۆی یەکێتی نشتیمانی کوردستان لە ماددەی 32 کارودەسەلاتەکانی کۆمیتەی سەرکردایەتی دیاری کردووە کە پێک ھاتووە لە ( 8) برگە بە ھیج جۆرێک دەسەلاتی لادان و دانان و دەرکردنی ئەندامانی سەرکردایەتی یان نیە.
2- لە ماددەی (35) ی پەیرەوی ناخۆ بە روونی دیاری کراوە کە بە کۆی 3/2 دەنگی ئەندامەکانی دەسەلاتی ھەڵسپاردن یاخود سرکردنیان ھەیە واتا بەھیج جۆرێک توانای لادان و دەرکردن و زیاد کردنیان نیە.
3- لە ماددەی (11) ی پەیرەوی ناوخۆ دەسەڵاتی داوەتە مەلبەندەکان کە توانای دەرکردنی ئەندامەکانی ھەبێت ئەوەش بەوجۆرەی دیاری کراوە (سەرنج راکێشان، ھەڵسپاردن، پلە داگرتن، دەرکردن) واتا لێرەش بەپێی پەیرەو ئەندامەکانی حزب لە سنووری جالاکی مەلبەندەکان دەگرێتەوە نەک سەرکردایەتی.
4- مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی لە دوایی کۆنگرەی 3 پێشێلی پەیرەوی ناوخۆیان کردووە بە زیاد کردنی کە بەپێی پەیرەو لە ماددەی ( 36) دەبێت ئەندامانی مەکتەبی سیاسی لە ( 9-11) کەس بێت بەڵام زیادکرا بە (16) کەس ئەوانەش ھەریەکە لە (سه‌عدی پیرە و ئازاد جوندیانی و شۆڕش ئیسماعیل و رزگار عه‌لی و ئاسۆ مامەند) بوون کە لە کۆنگرە دەنگیان بەدەست نەھێناو دواتر کران بە مەکتەب سیاسی.
5- ئێمە لە (15-7-2018 ) بە شێوەیەکی فەرمی نامەی دەست لەکارکێشانەوەی خۆمان داتە دەست بەرێز کاک کۆسرەت رسول عه‌لی کە جێگری یەکەمی سکرتێری گشتیە ھۆکاری دەست لەکارکێشانەوەکەشمان روونکردوه‌تەوە، کە کات وساتی خۆی ھات شتی زۆرتر ھەیە دەیخەینەڕوو.
لێرەدا رایدەگەیەنین ئەم رفتارانە ھیج لە ئێمە ناگۆرێت بەڵکو زیاتر و زیاتر بەردەوامان دەکات لەکارەکانمان بۆ بەرژەوه‌ندی شاری کەرکوک و سەرجەم ناوجەدابراوەکان.
نووسینگەی تایبەتی
دکتۆر نەجمەدین کەریم
16-2-2019
AM:09:05:17/02/2019
ئه‌م بابه‌ته 5764
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت