31 جۆر خواردنه‌وه‌ی ووزه به‌خش له هه‌رێم ده‌ستیان به‌سه‌رداده‌گیرێت
وێستگه‌نیوز-
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری دا كه 31 جۆر خواردنه‌وه‌ی ووزه‌به‌خش كه هیچ ڕێگاپێدانێكیان نییه و تۆمار نه‌كراون له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ده‌ستیان به‌سه‌ردا بگیرێت و له‌ناوببردرێن.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان 31 جۆر خواردنه‌وه‌ی وزه‌به‌خش به‌بێ بوونی نووسراوی ڕێگه‌پێدانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له بازاڕن".
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ده‌ڵێت: "ئه‌مه‌ش به قاچاغ و نه‌شیاو بۆ به‌كارهێنان ئه‌ژمارده‌كرێ و كۆده‌كرێنه‌وه و له‌ناوده‌بردرێن".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "به پێی ڕێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، كه دروستكردن یاخوود هاورده‌كردنی خواردنه‌وه وهزهبهخشهكان ( مشروبات الگاقه )، پێویسته كارگه‌كان و كۆمپانیاكان له ڕێگای وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ڕێگه پێدان وه‌رگرن".
روونیشیكردووه‌ته‌وه كه "به‌ڵام له دوای به دواداچوونی تیمه چاودێریه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ده‌رچوو زیاتر له 31 جۆر خواردنه‌وه‌ی ووزه به‌خش هه‌یه و هیچ ڕێگاپێدانێكیان نییه، ئه‌وه‌ش به قاچاغ و نه‌شیاو بۆ به كار هێنان ئه‌ژمارده‌كرێ".
راشیگه‌یاندووه كه "بۆیه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی ئاگادار كردۆته‌وه كه ده‌بێ له بازاڕه‌كان ده‌ست به‌سه‌ر هه‌ر هه‌مووی دابگرن و لێكۆڵینه‌وه له‌و بابه‌ته بكات و ڕێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر سه‌رپێچی كاران بگرێتر به‌ر".
PM:06:00:02/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 1080
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت