لێدوانی نه‌جمه‌دین كه‌ریم له‌سه‌ر بڕیاره‌كه‌ی په‌رله‌مانی عیراق بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی ریفراندۆم
کۆبونەوەی لیژنەی ئەمنی کەرکوک
وێستگه نیوزـ
پارێزگاری كه‌ركوك سه‌باره‌ت بڕیاره‌كه‌ی دوێنێی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی ریفراندۆمه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: "ئه‌م جۆره بیركردنه‌وه‌یه و زاڵ كردنی ڕای زۆرینه به‌سه‌ر كه‌مینه‌دا بوه مایه‌ی ئه‌وه‌ی كورد بڕیاری ریفراندۆم بدات".
نه‌جمه‌دین كه‌ریم، پارێزگاری كه‌ركوك و سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌منیی پارێزگاكه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 13ی ئه‌یلولی 2017، سه‌رپه‌رشتی كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی ئه‌منی پارێزگای كرد و سه‌باره‌ت بڕیاره‌كه‌ی دوێنێی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێڕاق خه‌می خۆی ده‌ربڕی و وتی ئه‌م جۆره بیركردنه‌وه‌یه و زاڵكردنی ڕای زۆرینه به‌سه‌ر كه‌مینه‌دا بوه مایه‌ی ئه‌وه‌ی كورد بڕیاری ریفراندۆم بدات بۆ دیاری كردنی چاره‌نوسی خۆی.
باسی له گرنگی گرتنه‌به‌ری ڕێگای دیالۆگیش كرد و رایگه‌یاند بڕیاره‌كانی زۆرینه له 2003ه‌وه تائێستا بوه‌ته مایه‌ی دروستكردنی چه‌ندین كێشه و سه‌رهه‌ڵدانی چه‌ندین گروپی تیرۆریستی.
نه‌جمه‌دین كه‌ریم ته‌ئكیدیشی كرده‌وه پرۆسه‌ی ریفراندۆم له كه‌ركوكدا به‌ڕێوه ده‌چێت و سه‌رجه‌م دام و ده‌زگا ئه‌منییه‌كان هه‌ڵده‌ستن به پاراستنی هاوڵاتییان له‌و پرۆسه‌یه‌دا هه‌روه‌ك چۆن پێشتر پاراستونی.
پارێزگاری كه‌ركوك وتیشی پابه‌ند نه‌بوون به ده‌ستور و مادده‌ی 140 و دادگای فیدڕاڵی و ئه‌نجومه‌نی فیدڕاڵی و نه‌بوونی شه‌راكه‌تی ڕاسته‌قینه ئه‌م دۆخه‌ی ئێستای هێناوه‌ته كایه‌وه هه‌ر بۆیه ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین له ئه‌نجامدانی ڕیفڕاندۆم و كه‌س ناچار ناكرێت به زۆر ده‌نگ بدات به‌ڵام هیوادارین زۆرترین كه‌س به‌شداری ئه‌و پرۆسه‌یه بكه‌ن.
سه‌باره‌ت به پرۆسه‌ی ئازادكردنه‌وه‌ی حه‌ویجه‌ش وتی: پرۆسه‌ی ئازاد كردنه‌وه‌ی حه‌ویجه و ده‌وروبه‌ری به‌م نزیكانه ده‌ست پێده‌كات و به چه‌ند قۆناغێك ئه‌نجام ده‌درێت و به ئازاد كردنی چه‌ند به‌شێكی ناوچه‌ی (زاب) و ڕۆژهه‌ڵاتی موسڵ و (شه‌ڕقات) و پاشان (العباسی) و ناوچه‌ی تر گه‌ر پلانه‌كان گۆڕانكارییان به‌سه‌ردا نه‌یه‌ت و هێزه‌كان ڕوو ده‌كه‌نه ڕۆژئاوای ئه‌نبار له بری حه‌ویجه.
وتیشی: تۆكمه‌كردنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه زۆر گرنگه بۆ پاراستنی دانیشتوانی كه‌ركوك به تایبه‌تی له ناوچه‌كانی داقوق و تازه و ناوچه‌كانی تر و جه‌ختی كرده‌وه له پێویستی هه‌میشه ئاماده‌یی هێزی پێشمه‌رگه بۆ هه‌ر پێشهاتێك و رێگه نه‌دان به هه‌ر جموجوڵێكی تیرۆریستانی داعش له سنو‌ره‌كه‌دا .
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا ئاماده‌بووان ڕه‌وشی ئه‌منی شاری كه‌ركوك و سه‌رجه‌م میحوه‌ره‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌یان خسته به‌رباس وێڕای تاوتوێكردنی رێوشوێنه پێویسته‌كان بۆ تۆكمه‌كردنی ئاسایش به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هاوڵاتییاندا.
رۆژی سێشه‌ممه 12ی ئه‌یلولی 2017، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ده‌نگیدا به ره‌تكردنه‌وه‌ی ریفراندۆمه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان كه بڕیاره له 25ی ئه‌م مانگه به‌ڕێوه‌بچێت.
پەرلەمانی عیراق لە بڕیارەکەیدا حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی سەرپشککرد بۆ بەکارهێنانی هەمو ڕێوشوێنەکان بەبەکارهێنانی هێزیشەوە بۆ رێگریکردن لەئەنجامدانی ریفراندۆم بەو پێیەی هەڕەشە لە سەقامگیری عیراق دەکات.
هاوكات سه‌رجه‌م فراكسیۆنه كوردییه‌كان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق بایكۆتی دانیشتنه‌كه‌یان كرد و ئه‌وانه‌ی مانه‌وه له كوتله جیاجیكانی دیكه، ده‌نگیان دا به ره‌تكردنه‌وه‌ی ریفراندۆمی هه‌رێمی كوردستان.
له‌دوای دانیشتنه‌كه‌ش فراكسیۆنه‌كانی پارتی و یه‌كێتی و یه‌كگرتوو له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق داوا له سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ده‌كه‌ن به بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مڕۆیدا بچێته‌وه كه تیایدا ریفراندۆمی هه‌رێمی كوردستانی ره‌تكرده‌وه، ده‌شڵێن: "ئه‌گه‌ر پێداچوونه‌وه به‌و بڕیاره‌دا نه‌كرێت، هه‌ڵوێستی دیكه‌مان ده‌بێت".
PM:08:59:13/09/2017
ئه‌م بابه‌ته 5508
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت