"توركیا په‌یوه‌ندییه بازرگانییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل هه‌ڵپه‌سارد"
وێستگه‌نیوز-
توركیا په‌یوه‌ندییه‌كانی بازرگانییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل هه‌ڵپه‌سارد، ئیسرائیلیش ده‌ڵێت: "ئه‌ردۆغان به داخستنی به‌نده‌ره‌كان رێككه‌وتنه‌كان پێشێل ده‌كات".
ئاژانسی بلومبێرگ به پشت به‌ستن به به‌رپرسانی توركیا بڵاویكرده‌وه كه وڵاتی توركیا په‌یوه‌ندییه بازرگانییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل هه‌ڵپه‌سارد.
به وته‌ی ئه‌و به‌رپرسانه‌ی توركیا كه قسه‌یان بۆ ئاژانسه‌كه كردووه، ئه‌نقه‌ره هه‌موو هاورده و هه‌نارده‌كردنی بۆ ئیسرائیل و له ئیسرائیل ڕاگرتووه. تا ئێستاش ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا لێدوانی فه‌رمییان له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته ده‌رنه‌كردووه.
دوای بڕیاری ئه‌نقه‌ره بۆ ڕاگرتنی بازرگانی له‌گه‌ڵ ته‌لئه‌بیب، ئیسرائیل كاتز، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیای تۆمه‌تبار كرد به پێشێلكردنی ڕێككه‌وتنه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له هه‌مان كاتدا جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ی به خێرایی شوێنگره‌وه‌یه‌ك بۆ توركیا له بازرگانی ده‌ره‌كیدا ده‌دۆزێته‌وه.
كاتز له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی "X” نووسیویه‌تی: "ئه‌ردۆغان به داخستنی به‌نده‌ره‌كان به‌ڕووی هاورده و هه‌نارده‌كردنی ئیسرائیل‌دا، ڕێككه‌وتنه‌كان پێشێل ده‌كات”.
ئاماژه‌ی بهوهشكردوو كه "دیكتاتۆر به‌م شێوه‌یه هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كات و پشتگوێخستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌ل و بازرگانانی توركیا و پشتگوێخستنی ڕێككه‌وتنه بازرگانییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، پێشتر ڕێنماییم ده‌ركردووه بۆ گه‌ڕان به‌دوای شوێنگره‌وه بۆ په‌یوه‌ندییه بازرگانییه‌كان له‌گه‌ڵ توركیا".
PM:11:57:02/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 672
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت