مه‌لا به‌ختیار: دوو جار هه‌لی ئه‌وه‌م بۆ ره‌خسا ببمه كه‌سی یه‌كه‌می ناو یه‌كێتی بەڵام رەتم کردوەتەوە
مه‌لا به‌ختیار، به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی
وێستگه نیوز ـ
مه‌لا به‌ختیار، به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی رایگه‌یاند، دوو جار هه‌لی ئه‌وه‌ی بۆ ره‌خساوه كه ببێته كه‌سی یه‌كی یه‌كێتی، به‌ڵام ره‌تیكرۆدته‌وه. پێشیوایه كه "دوای مام، نه‌ك باوه‌ڕم به‌پله‌ی سكرتێریی نه‌ماوه، به‌ڵكو ده‌مێكیشه وتومه: په‌یكه‌ره‌ی یه‌كێتی بگۆڕدرێ".
مه‌لا به‌ختیار، به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی، له‌په‌ره‌ی خۆی له‌تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نوسیویه‌تی، "دوای گرتنی شه‌هید شیهاب و هاوڕێكانی و دوای شه‌هیدبوونی ئارام، دووجار رێگا ته‌خت بو، ببمه كه‌سی یه‌كه‌م، نه‌مكردووه. دوای جیابونه‌وه‌ی گۆڕانیش، له‌كۆنگره‌كاندا ده‌رچونم به‌ته‌سكیه قبوڵ نه‌كردوه‌و هه‌ڵپه‌شم نه‌بووه، ببمه جێگرێك".
ئه‌و ده‌ڵێت، "كه (مام)یش نه‌خۆشكه‌وت و 19 رۆژ له‌عه‌مان بوو، پێم شه‌رم بو باسی جێگره‌وه‌ی بكرێ. ئێستاش، ده‌ڵێم: دوای مام، نه‌ك باوه‌ڕم به‌پله‌ی سكرتێری نه‌ماوه، به‌ڵكو ده‌مێكیشه وتومه: په‌یكه‌ره‌ی یه‌كێتی بگۆڕدرێ، ته‌نانه‌ت كه‌سایه‌تی یه‌كه‌میش له‌ناو ئه‌و په‌یكه‌ره‌دا، نابێ بمێنێ. ورده‌كاریه‌كه‌ی.. له‌كۆنگره‌دا ساغبكرێته‌وه. كه‌وابێ: به‌ره‌و كۆنگره‌ی دوور له‌پیلانگێڕی!".
مه‌لا به‌ختیار ئه‌وه‌شی روونكردوه‌ته‌وه كه "كه‌سێك، له‌په‌یجێكدا، توانجی گرتوه‌ته به‌نده. ده‌ڵێ: مه‌لا به‌ختیار به‌زۆر ریفراندۆمی به‌كاك كۆسره‌ت كردووه، ده‌ڵێم: ئه‌م قسه‌یه بۆ پێگه‌ی ئه‌و به‌رێزه، نه‌شیاوه. هه‌موو سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ده‌زانن، كاك كۆسره‌ت، بڕیاری ئاشكرا بو له‌سه‌ر ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی. به‌ڵكو من هه‌میشه تێبینیم هه‌بووه. تایبه‌ت له‌سه‌ر كه‌ركوك".
ناوبراو ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو كه "نامه‌وێ.. ناشمه‌وێ، بكه‌ومه ناو هیچ ململانێی ناوخۆی یه‌كێتی. سیاسه‌ت به‌ره‌ش‌و سپی نابینم. لایه‌نگری ئه‌وه‌ش نیم به‌هه‌ڕه‌شه‌و هێرش كێشه‌كانی ناوخۆمان چاره‌سه‌ر بكرێ (ساڵانی رابوردوش دژی بوم)".
هــ. ر
AM:08:19:21/11/2017
ئه‌م بابه‌ته 12566
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت